دوو لاوی خەڵكی گوندی "گەلێن"ی سەر بە شاری سنە لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كران
14:29 - 21 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: دوو لاوی خەڵكی گوندی \"گەلێن\"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە كە بران، لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی دووشەممە هەمزە كەرەمی كوڕی محەممەد تەمەن 22 ساڵ و خەڵكی گوندی \"گەلێن\"ی سەر بە ژاوەرۆی سنە لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە شوێنی كاركەی لە مەیدانی تەڕەباری ئەو شارە دەستبەسەر كراوە.
لە درێژەی راپۆرتەكەی هەواڵنێری كوردپادا هاتووە، رۆژی دواتر واتە رێكەوتی 20ی پووشپەڕ هێزێكی زۆری ئیتلاعاتی هێرشیان كردۆتە سەر ماڵی باوكی حەمزە كەرمی له گوندی گهلێن و برایەكی بەناوی فەرشاد كەرمی تەمەن 18ساڵ دەستبەسەر و هەروەها پاش پشكنینی ماڵەكەیان دستیان بەسەر كەیسی كۆمپیۆتێری و ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
ههتا بڵاوبوونهوهی ئهم ههواڵه لهمهڕ هۆکاری دهستبهسهر کران و شوێنی راگیرانی ئهو 2 لاوه کورده زانیارییهک لهبهر دهستدا نیه.
لە ماوەی سێ حەفتەی رابردوودا شەپۆلێكی بەربڵاو لە گیرانی هاووڵاتییانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستی پێكردووە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی 21 رۆژی رابردوودا 58 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە جیاجیاكانی كوردنشینی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەكانەوە بە تاوانی چالاكیی جۆراوجۆری وەك سیاسی، فەرهەنگی و مافی مرۆڤ دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەكان كراون.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زیاترە.