دوو لاوی بۆکانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

14:54 - 6 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژی خۆکوژیی لاوان لە شاری بۆکان لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، خۆکوژی لەو شارەدا تەنگی بە شاری ئیلام کە بە پایتەختی خۆکوژی لە ئیران دەناسرێت، هەڵچنیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە ٥ی جۆزەردان، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی \"هـ.عەزیزپوور\"، تەمەن ١٦ ساڵ، کچی مستەفا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە مێرمنداڵە خەڵکی گوندی \"وش تەپە\"ی شاری بۆکانە و بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە، ٤ی جۆزەردان، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی \"ئومید زەهرابی\"، کوڕی محەمەد، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە کوردە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە، ٤ی جۆزەردان، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی گوندی \"بەردەزەرد\"ی شاری بۆکان، بە ناوی \"مەسعوود ڕەسووڵپوور\"، کوڕی ئەسعەد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمە سێهەمین حاڵەتی خۆکوژییە کە لەنێو مێرمنداڵان و لاوانی شاری بۆکاندا ڕوودەدات.