دوو قوتابیی کامیارانی میداڵی زێر و بۆرۆنزی ئۆلەمپیادی ئێرانیان بەدەست هێنا

10:40 - 18 بەفرانبار 2720

دوو قوتابیی خەڵکی شاری کامیاران، میداڵی زێڕ و میداڵی بۆڕۆنزی ئۆلەمپیادی جوغرافیا و زانستی زەوی ناسیان لە ئاستی ئێراندا بەدەست هێنا.

"دەریا ئەسەدی" قوتابیی پۆلی ١٢ی فێرگەی "ڕازیە" سەر بە گوندی "کۆڵەساره" سەر بەخشی "مووژژ"ی شاری کامیاران، توانی میداڵی زێری ئۆلەمپیادی ئێران، لە بەشی جوغرافیا بەدەست بهێنێت.

هەروەها "کیان نادری" توانی میداڵی بۆڕۆنز لە بواری زانستی زەوی ناسی لە ئاستی ئێراندا بەدەست بهێنێت.

هەڵبژاردنی هەر دوو قوتابییە بە پشتبەستن بە دەنگی کۆمیتەی زانستیی ئۆلەمپیادی جوغرافیا، لیستەی میداڵهێنەرانی ئۆلەمپیادی زانستی جوغرافیا لە ساڵی ١٣٩٩ بووە.