دوو شانۆی تازەی قوتبەدین سادقی لە تەلارەكانی تاران پیشان دەدرێن

13:32 - 9 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: دوكتۆر قوتبەدین سادقی دوو بەرهەمی شانۆیی \"یادەوەرییەكم نەبوو تەنانەت گەر هەزار ساڵیشم با\" و \"مەكبەس\" لە مانگەكانی گەلاوێژ و رەزبەری ئەمساڵ لە دوو تەلاری حافز و ئێرانشار نمایش دەكات.

هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، دوكتۆر سادقی وێڕای ئاماژە بە پرۆڤە و راهێنانی ئەكتەران، رایگەیاند: \"یادەوەرییەكم نەبوو تەنانەت گەر هەزار ساڵیشم با\" بەرهەمی دەورگێڕانی كۆمەڵێك ئەكتەری لاو ‌و خوێندكارە و بڕیارە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی فەجریشدا نمایش بكرێت.
\"5466.jpg\"
دوكتۆر سادقی ئاماژەی بەوەش كرد، بۆ شانۆی مەكبەس هەوڵ دراوە لە ئابسترەو كات و سات و دەقە شكسپیریەكەی داببرێت و خۆی لە فورمێكی ئەمرۆییدا ببینێتەوە.

دەرهێنەری گەورەی كوردی شانۆی ئێران، ئەوەشی زیادیش كردووە: لە شانۆی \"مەكبەس\"دا ئەكتەرانێكی پڕۆفێشناڵی وەك \"میكاییل شارستانی‌، مستەفا عەبدوڵڵاهی، كازم هەژیر ئازاد، ناسر ئاشووری، كەرامەت رووساز و ئەشكان جنابی\" دەور دەگێڕن.

شانۆی \"یادەوەرییەكم نەبوو تەنانەت گەر هەزار ساڵیشم با\" لە ڕۆژانی 22ی گەلاوێژ، لە تەلاری حافز و شانۆی \"مەكبەس\" رێكەوتی 15ی رەزبەری ئەمساڵ لە هۆڵی سەمەندەرییان لە تەلاری ئێرانشار نمایش دەكرێن.