دوو ساڵ زیندان بەسەر لاوێکی مەهابادیدا سەپا

13:01 - 15 بانەمەڕ 2720

دادگای ئینقلابی مەهاباد لاوێکی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی "بێهنام ئەلیاسی" کوڕی "فەتاحـ"ـی بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرد.

دادگای ئینقلابی مەهاباد، ئەو لاوە کوردەی بە "لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی هەینی ١٤ی بەفرانبار، پاش ئازار و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.

"بێهنام ئەلیاسی" لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" بێبەری بووە.