دوو زیندانیی سیاسیی کورد پاش ٥ ساڵ زیندان بوون ئازاد کران

14:32 - 24 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسی کورد پاش ٥ ساڵ لە زیندانی شاری میاندووئاو ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی خەزەڵوەر، زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی \"خزر ڕەسووڵ مروەت\" پاش پێنج ساڵ زیندان بوون ئازاد کرا.

ئەو زیندانییە کوردە، یەکێک لە چالاکانی پێشووی خوێندکاری بووە و لە مانگی ڕەشەممە ساڵی ٩١ لە پشتیوانیی لە قوتابیانی شیناوێ شاری پیرانشار دەسبەسەر و پاش سێ مانگ ڕاگیرانی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات مەهاباد، ساڵی ٩٢ لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر \"جەوادی کیا\" بە ٥ ساڵ زیندانی محکووم کرا و ساڵی ٩٥ی هەتاوی لە سەر بڕیاری دادستان و بەرپرسی زیندان، بۆ زیندانی میاندووئاو دوور خرایەوە.

لە لایەکی دیکەوە، تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، کە حەوتووی ڕابردوو، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی \"فاروق سامانی\" پاش ٥ ساڵ لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.