دوو زیندانیی سیاسیی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەیان لە ئازاد کران

21:28 - 5 رەشەمه 2719

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "ئیقباڵ قوبادی و هیوا نەدیمی" خەڵکی شاری کامیاران، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەیان لە زیندانی کامیاران، ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" هەر کامیان لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.

ئیقباڵ قوبادی و هیوا نەدیمی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ساڵی ٩٦، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا "لە پێوەندی‌گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە ڕێگای تەلەفوونەوە و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری" بوونه.