دوو زیندانیی سیاسیی کورد تۆمەتە وەپاڵدراوەکەیان بۆ ڕوون کرایەوە

15:11 - 22 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە لقی ٢ی بازپۆرسیی سنە، تۆمەتە وەپاڵدراوەکەیان بۆ ڕوون کرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەمە، ١٥ی ڕێبەندان، دوو زیندانیی سیاسیی کورد به ناوەکانی \" هووشمەند عەلیپوور\" خەڵکی سەردەشت و \"محەممەد ئوستاد قادر\" خەڵکی سەقز به هەبوونی پارێزەرەکەیان \"علی ساکنی\" لە لقی ٢ی بازپۆرسیی سنەدا، تۆمەتە وەپاڵداروەکەیان بۆ ڕوون کرایەوە.

هەژیر عەلیپوور، برای هووشمەند عەلیپوور لەمبارەوە لە سەر دیواری فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی: \" بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە بۆ ئاخرین بەرگرییەکان سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان ببرێنە دادگا و دواتر دۆسییەکەیان ڕەوانەی دادگای ئینقلابی شاری سنە بکرێت.

ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بەفرانباریش، ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە بۆ تەواوکردنی دۆسیییەکەیان بانگهێشتی دادگای سنە کران.

ئەم دوو زیندانییە سیاسییە، ١٢ی گەلاوێژ به تۆمەتی \"ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران\" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ١٠٨ ڕۆژ دەستبەسەر کران، ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەر لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازرانەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی شاری سەقز.