دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران

13:46 - 20 جۆزەردان 2722

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی بە ناوەکانی "وەحید بێهمەرام" کوڕی فەریدوون خەڵکی ورمێ و "قلیچ شکووهی" کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی "نێچەلانـ"ـی بەخشی سێرۆ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

ئەو دوو زیندانییە ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی جۆزەردان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان لە بەندی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرابوون.

ئەو دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.