دوو خوێندکاری کوردی قۆناغی دوکتورا سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

13:52 - 30 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: دوو خوێندکاریی خەڵکی شارەکانی کامیاران و ورمێ لە تاقیکارییەکانی دوکتورای ساڵی ٩٤، پلەی یەکەمیان لەئاستی ئێراندا بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنوەر مورادی خوێندکاریی کوردی خەڵکی ئاوایی\" خامسان\"ی کامیاران پلەی یەکەمی تاقیکارییەکانی دوکتورای ساڵی ٩٤ی لە رشتەی جوغرافیادا بەدەست هێناوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە خوێندکاریی کارناسی باڵای رشتەی \"ژئۆمورفۆلۆژی ـ هیدرۆژئۆمورفۆلۆژی\" لە زانکۆی تاران بووە.

\"26077.jpg\"
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی خوێندکاران بڵاوی کردۆتەوە، ئارەزوو یاری مامۆستای زانکۆ و خەڵکی شەهرەکی دزەی ورمێ لە تاقیکارییەکانی رشتەی پزیشکی لەئاستی ئێراندا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.

تاقیکارییەکانی دوکتوڕای ساڵی ٩٤ لە ٧ رشتەی زانستی مرۆیی، علوومی پایە، ئەندازیاری، کشت و کاڵ، دامپزیشکی، هونەر و زمانە بیانییەکان بەڕێوە چووە.
لەو خولەدا ٢٠١ هەزار و ٢٢٧ کەس لەو تاقیکارییەدا بەشدارییان کردبوو.