دوو خوێندکاری کوردی زانکۆی ڕازیی کرماشان دەستبەسەر کران

21:14 - 12 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو خوێندکاری کوردی زانکۆی ڕازیی کرماشان کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار، دوو خوێندکاری کوردی زانکۆی ڕازیی زانکۆی کرماشان لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعات دەستبەسەر کران.

هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەم دوو خوێندکارە کوردەی \"لوقمان وەیسی\" خوێندکاری بەشی ژمێریاری خەڵکی شاری سەلاسباوەجانی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا شوناسی خوێندکارەکەی دیکە کە خوێندکاری بەشی کتێبدارییە نەزانراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند، حەراسەتی زانکۆ هەڕەشەی لە خوێندکاران کردووە لە بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکان خۆیان ببوێرن.

بە وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، بڕیار وایە کە حەراسەتی زانکۆی ڕازیی کرماشان بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی باردۆخی زانکۆ، چالاکوانە خوێندکارەکانی بانگهێشت کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لە شوێن و چارەنووسی ئەم دوو خوێندکارە گیراوە لەبەردەست دا نییە.