دوو خوێندكاری كورد لە مەریوان چارەنووسیان نادیارە
18:43 - 24 رەزبەر 2711
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر خوێندكارێكی زانكۆی پەیام نووری مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كراوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، خوێندكارێكی كورد بەناوی رەحیم باجوەر لەلایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر كراوە.
رەحیم باجوەر خوێندكاری بەشی زانسە سیاسییەكانی زانكۆی پەیام نووری مەریوانە و ئەندامێكی چالاكی ئەنجومەنی سەزی چیایە.
هەتا ئێستا زانیارییەك لەمەڕ هۆكاری دەستبەسەر كران و شوێنی راگیرانی ئەو خوێندكارە لەبەر دەستدا نیە.
هەواڵنێری ئاژانسی كەردپا راشیگەیاندووە خوێنكارێكی دیكەی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بەناوی خەبات عارفی و خەڵكی گوندی چۆڕی سەر بە مەریوان كە نزیك بە یەك مانگ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كراوە، چارەنووسی نادیارە.
ههروهها برایەكی رەحیم باجورە بەناوی شەریف باجوەر كە ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و یەك لە چالاكانی ژینگەپارێزی كوردستانە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان یەك لە ئەنجومەنە خەڵكییەكانەی بواری ژینگەپارێزیی كوردستانە كەلە ساڵی 1381ی هەتاوییەوە لە بواری ژینگەپارێزیدا چالاكە و لەلایەن كۆمەڵێك لە چالاكانی مەدەنی و ژینگەپارێزی مەریوانەوە دامەزراوە و ساڵی 1387 بە فەرمی مۆڵەتی كار كردنی پێدراوە.
له ماوهی جهند ساڵی رابردوودا هێندێك لە ئەندامانی بەرێوەبەری و چالاكی ئەو ئەنجومەنە لەلایەن ناوەندە ئەمنەیتی و قەزاییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە رووبەڕووی گیران و حوكمی زیندانی بوونەتەوە.