دوو خوشک لە شاری مەریوان وێکڕا کۆتییان بە ژیانی خۆیان هێنا

15:40 - 11 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو خوشک خەڵکی شاری مەریوان لە ڕێگای هەڵواسینەوە، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانێوەڕۆی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان، دوو خوشک خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی \"ئامێنە سەعیدی\" تەمەن ٣٠ ساڵ و \"خەدیجە سەعیدی\" تەمەن ٣٥ ساڵ، دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو دوو خوشکە کە دانیشتووی گەڕەکی \"تەپەی مووسک\"ـی شاری مەریوانن، که لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، هەوڵی خۆکوژیان داوە و لە کاتی ڕەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانە دەرکەوتووە کە هیچ جۆرە نەخۆشییەکیان نەبووە.

لە پێوەندی لەگەڵ خۆکوژی ئەو دوو خوشکە، هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوتەوە، بەڵام هەواڵە بڵاوکراوە نافەرمییەکان، باس لەوە دەکەن کە ئامێنە و خەدیجە بە هۆی هەژاری و دەسکورتییەوە خۆیان کوشتووە.

لەو پێوەندییەدا، بەڕێوەبەری تۆڕی بێهداشت و دەرمانیی شاری بیجاڕ ،باسی لە خۆکوژیی٦٠ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لە ساڵی ڕابردوودا، (٩٦)،دا کردووە.