دوو حەفتەنامەی "چرۆ"ش هاتە ریزی چاپەمەنییە كوردییەكانەوە
16:24 - 30 خاکەلێوه 2712
كوردپا: دوو حەفتەنامەی \"چرۆ\" كە تایبەتە بە بوارەكانی فەرهەنگی، سیاسی و كۆمەڵایەتی هاتە ریزی چاپەمەنی و گۆڤارەكانی كوردستانی ئێرانەوە.
دوو حەفتەنامەی چرۆ بە زمانی كوردی و فارسی چاپ و بڵاو دەكرێتەوە و \"محەمەد هادیفەر\" خاوەن ئیمتیاز و بەرپرسیاری گشتییەتی.
بە كەلتووری كردنی واقێعی كوردی، فیلمی كوێستانی قەندیل و \"فرهنگ كردها در گردونەی تقدیر تاریخی\" مانشێتە سەرەكییەكانی چرۆ لە یەكەم ژمارەیدا پێك دێنن.
هەواڵدەریی كورد پرێس بڵاوی كردەوە، محەمەد هادیفەر لە پێوەندیی هەڵبژاردنی ئەو ناوە بۆ ئەو دوو حەفتەنامەیە رایگەیاندووە، \"چرۆ\" سەرهەڵدانێكی نوێیە لە گوڵستانی فەرهەنگ و ئەدەبی كوردستان و هەوڵ دەدات لەسەر بنەمای لۆژیك ببێتە دەنگی خەڵكی ناوچە و بیروبۆچوونە جیاوازەكان بڵاو بكاتەوە.