دوو بەندكراوی كورد لە سەردەشت پاش نزیك بە 3 مانگ گیران، چارەنووسیان ناڕوونە
16:15 - 20 خاکەلێوه 2712
كوردپا: دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی سەردەشت بەناوەكانی حەسەن و مەسعوود عەبدوڵڵاهی كوڕی قادر كەلە دوو رێكەوتی جیادا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامییەوە گیراون، چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەردەشت، دوو مانگ لەمەوبەر حەسەن عەبدوڵڵاهی كوڕی قادر، خەڵكی سەردەشت لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گیراوە و پاش دوو مانگی دیكە برایەكی دیكەی بەناوی مەسعوود عەبدوڵڵاهی رێكەوتی 17ی خاكەلێوەی 1391ی هەتاوی، لەناو شاری سەردەشت قۆڵبەست و روانەی گرتنگە كراوە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا لەزاری شایەتحاڵانەوە رایگەیاندووە، لە كاتی دەستبەسەر كردنی مەسعوود عەبدوڵڵاهی لە چوارڕێیانی \"خانێ\" لە سەردەشت چەند كەسێك هەوڵ دەدەن پێش بە گیرانی بگرن، بەڵام هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات تەقەی هەوایی دەكەن و پاش بڵاوە پێكردنی خەڵك، ناوبراویش قۆڵبەست دەكەن.
پاش تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ گیران، هەتا ئێستا لەمەڕ چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە هەواڵ و زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.
هەتا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری گیران و ئەو تاوانانەی كە دراونەتە پاڵ ئەو دوو دەستبەسەر كراوە كوردە، زانیارییەك بڵاو نەكراوەتەوە.