دوو بەرهەمی ئەدەبی لە شارەکانی سنە و سەقز پەردەیان لەسەر لادرا+وێنە
15:52 - 22 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: لە دوو رێوڕەسمی جیاوازدا له شارەکانی سنە و سەقز ڕێوڕهسمی پهردهلادان لەسەر دوو بەرهەمی شێعری و ئەدەبی بهڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ كتێبی بهیانی باش بەرهەمی شێعریی سیمین چایچی و دووههمین کۆمهڵه شیعری گۆرانییهکان ئەو ژنە شاعیرە، لە رێوڕەسمێکدا لە شاری سنە پەردەی لەسەر لادرا.
لەو رێوڕەسمەدا سیمین چایچی خۆشحاڵیی خۆی بە بۆنەی پەردەلادان لەسەر کتێبەکەی و هاتنی خۆڕسکی خەڵک بۆ ئەو رێوڕەسمە دەربڕی و رایەگەیاند؛ ئەم رێوڕەسمە جیاوازییهکی ههیه، کە هونەرمەندانی بەشدار دەقە شێعرییەکانی من لە قاڵبی گۆرانیدا دەلێنەوە.
لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا رەحیم لوقمانی شاعیری کورد بە شێوەیەکی کورت باسی لە دەقە شێعرییەکانی سیمین چایچی و ناوەرۆکی کتێبی شێعریی بەیانی باش کرد.
هەروەها چەند گۆرانیبێژێکی سنەیی وەکوو \"ئهیووب ئاریا، فواد گوڵ نهسهب، فۆئاد پیشوا، کهماڵ قادری، چەند پارچە گۆرانییان لەسەر تێکستی شێعرەکانی سیمین چایچی پێشەکش بە بەشداران کرد.
دەگوترێت لەو رێوڕەسمەدا شارهدار و ئەندامانی شورای شاری سنە به نیشانەی رێزدانان بۆ سیمین چایچی، ٢٥٠ کتێبیان بە مهبهستی پێشکهش کردن به هاوڵاتییان و میوانانی نەورۆزی، لەو ژنە شاعیرە کری.
لەلایەکی دیکەوە لە رێوڕەسمێکی هاوشێوەدا لە زانکۆی ئازادی شاری سەقز، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە شاعیران و ئەدیبانی کوردی خەڵکی ئەو شارە، پەردە لەسەر کتێبی (لاس و خەزاڵ) بەرهەمی عەلیرەزا ئیسماعیلی هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری سەقز لادرا.
عەلیرەزا ئیسماعیلی لەو رێوڕەسمەدا رایەگەیاند؛ ئەم کتێبە یەکەمین کتێبی شانۆنامەیی دوو زمانەی مێژووی ئێرانە، کە بەپێی چیرۆکی کوردیی لاس و خەزاڵ و لە قاڵبێکی دراماتیکدا ئامادەم کردووە.
ئەو هونەرمەندە کوردە؛ نەبوونی دەقی شانۆیی لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی کوردستانی بە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی شانۆی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە قەڵەم دا و رایگەیاند؛ هەر بۆیە نووسینەوەی ئەم چیرۆکە فۆلکلۆرییانە تاقە رێگەی دەرباز بوون لەم گرفتەیە.
ئیسماعیلی ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە تەنیشت دەقە کوردییەکەدا، دەقە فارسییەکەشی ئامادە کراوە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە، کە خەڵکی ئوستانەکانی دیکەی ئێرانیش لەگەڵ بەیت و هەقایەتی دەوڵەمەندی کوردی ئاشنا ببن و لە قاڵبی شانۆدا کاری لەسەر بکەن.
کتێبی لاس و خەزاڵ لەلایەن دەزگای چاپی \"گوتار\"ی شاری سەقزەوە لە چاپ دراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ كتێبی بهیانی باش بەرهەمی شێعریی سیمین چایچی و دووههمین کۆمهڵه شیعری گۆرانییهکان ئەو ژنە شاعیرە، لە رێوڕەسمێکدا لە شاری سنە پەردەی لەسەر لادرا.
كتێبی بهیانی باش بەرهەمی شێعریی سیمین چایچی پەردەی لەسەر لادرا
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە رایەگەیاند؛ له رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر کتێبی بەیانی باش\"دا، ژمارەیەکی زۆر لە هونهرمهند و نووسهر و رووناکبیر و چالاکانی فەرهەنگی بهشدارییان کردبوو.لەو رێوڕەسمەدا سیمین چایچی خۆشحاڵیی خۆی بە بۆنەی پەردەلادان لەسەر کتێبەکەی و هاتنی خۆڕسکی خەڵک بۆ ئەو رێوڕەسمە دەربڕی و رایەگەیاند؛ ئەم رێوڕەسمە جیاوازییهکی ههیه، کە هونەرمەندانی بەشدار دەقە شێعرییەکانی من لە قاڵبی گۆرانیدا دەلێنەوە.