دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

20:31 - 2 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: شاعێر، نووسەری ڕەخنەگر و چالاکێکی مافی ژنان خەڵکی شاری بۆکان، دوو بەرهەمی وێژەیی بە چاپ گەیاند.

هەڵاڵە سوهرابی، شاعێر، نووسەری ڕەخنەگر و چالاکی مافی ژنان، خەڵکی شاری بۆکان بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینیستاگرامی شەخسی خۆی، باسی لە چاپ کردنی دوو بەرهەمی وێژەیی خۆی لە ژێر ناوی \"من ئێستا دۆزەخە\" و \"پیاڵەیەک ئۆقیانوس نیم بمڕێژی\" لە لایەن بڵاوکراوەی \"گوتار\"، کرد.

\"\"ئەو ژنە شاعێرە کوردە، شێعرەکانی خۆی لە ماوەی ساڵانی ٩٠ هەتا ٩٦ی هەتاوی هۆنیووەتەوە و ڕایگەیاندووە: \"شێعر بەرهەمی ئەزموونی ڕەنجەکانی شاعێرە، جارجار ڕەنجەکان لەگەڵ خوێنەرانی شێعری خۆی شەریک بکات و جارجاریش ئەم ڕەنجانە بە تەنیایی لە کۆڵ دەکات\".

هەڵاڵە سوهرانی لە دایکبووی ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی لە شاری بۆکانە و لە ساڵی ٧٠ی هەتاوی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، یەکەم شێعری خۆی هۆنیووەتەوە و لە ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی چالاکییەکانی خۆی لە ئەنجومەنە ویژەییەکانی شاری بۆکان دەس پێکردووە.

\"\"