دوو بڵاوكراوەی "نیشتمان و هایا"، هاتنە ریزی رۆژنامەگەریی كوردییەوە
14:16 - 28 رەشەمه 2711
كوردپا: حەفتەنامەی فەرهەنگیی، كۆمەڵایەتی و سیاسیی \"نیشتمان\"پاش نزیك بە دوو ساڵ راگیران، لەشاری سنە دوبارە چاپ كرایەوە و یەكەم ژمارەی وەرزنامەی فەرهەنگی، پەروەردەی و توێژینەوەیی \"هایا\" لە شاری مەریوان هاتە مەیدانی رۆژنامەگەریی كوردیەوە.
هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، هەفتەنامەی فەرهەنگی، كۆمەڵایەتی و سیاسیی نیشتمان لە شلاری سنە، پاش نزیك بە دوو ساڵ راگیران، بە تێڕوانینێكی نوێوە دیسان هاتەوە ریزی چاپەمەنیە كوردییەكان و ژمارەی نوێی رێكەوتی 25ی رەشەمە بە دوو زمانی كوردی و فارسی چاپ و بڵاو كرایەوە.
لە ژمارەی نوێی حەفتەنامەی نیشتماندا، بابەت و راپۆرتی جۆراوجۆری كۆمەڵایەتی، پەرەوەردەیی و فەرهەنگی و بەجیهانی بوون لە نووسەر و قەڵەم بەدەستانی كورد، بڵاو كراونەتەوە.
دەفتەری هەفتەنامەی كوردی – فارسیی نیشتمان لە شاری سنەیە و پرسەكانی پێوەندیدار بە ناوچە كوردنشیەنەكان بڵاو دەكاتەوە و لە پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان، ئیلام و ئازەربایجانی رۆژئاوا بڵاو دەكرێتەوە.
خاوەن ئیمتیازی حەفتەنامەی فەرهەنگی، كۆمەڵایەتی و سیاسیی \"نیشتمان\"، خانمی شوعلە عەزیزی، بەرپرس ئیسماعیل ئەحمەدی و هەروەها بە سەرنووسەریی شۆڕش عەزیزی بەڕێوە دەچێت.
هەر لەم پێوەندییەدا لە هەواڵێكی دیكەدا كە هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كرۆدتەوە، یەكەم ژمارەی وەرزنامەی فەرهەنگی، پەروەردەیی و توێژینەوەیی \"هایا\" لە رۆژانی كۆتایی مانگی رەشەمە لە شاری مەریوان لە 164 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كراوەتەوە و بە فەرمی هاتە ریزی رۆژنامەگەریی كوردییەوە.
لە یەكەم ژمارەی \"هایا\"دا بابەتی كەسانێكی وەك: جەلال مەلەكشا، عەتا نەهایی، دوكتور ئومێد وەرزندە، ساڵح سووزەنی، رەزا عەلیپوور، ناسر وەحیدی، عەبدولعەزیز مەولوودی، محەممەد رەمەزانی و ئەمین گەردیگلانی و... چاپ و بڵاو كراونەتەوە.
بەشەكانی دیكەی بریتین لە، راپۆرت، بابەت، چیرۆك، رەخنە و دیمانە، شێعرێك بە یادی دوكتور ئیبراهیم یوونسی، لاپەڕەی زمان و وەرگێڕان، بابەتێك لەبارەی چاپەمەنییە ناوچەییەكانەوە.
وەرزنامەی\"هایا\"وەرزنامەیەكی سەربەخۆیە و خاوەن ئیمتیاز و بەرپرسایەتیی لە ئەستۆی \"ئازادی مەحموودی\"یە و دەستەی نووسەرانیشی بریتین له: مەهدی خوون دڵ، ئیبراهیم محەممەد حوسێنی، حامید كۆنەپۆشی، ئەنوەر رەوشەن و رەئووف جیهانی و دەفتەری گۆڤاری هایا لە شاری مەریوانە.