دوو برای کۆڵبەری پیرانشاری بە تەقەی هێزەکانی سپای گیانیان لەدەست دا

11:46 - 22 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری پیرانشار لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ڕەزبەر، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "عەبدوڵڕەحمان و سادق مورادی" خەڵکی گوندی "قەبری حوسێن"، سەر بە شاری پیرانشار، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانیان لەدەست دا.

ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، "برا" بوون  و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، تەقەیان لێکراوە.

هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری "کۆترانـ"ـی لە شاری پیرانشار، تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، تەرمی ئەو دوو کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.