دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری بانە دەسبەسەر کران

13:04 - 21 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی شەممە ٢٠ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕێبین ڕیشی" و "ڕامین ڕیشی" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕێبین ڕیشی دووکانی جلوبەرگدوورین و ڕامین ڕیشی دووکانی ئارایشگەریی هەیە و لە سێڕێیانی حەمزەئاوای شاری بانە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەیان لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو دوو برایە پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و لە چارەنووسییان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە".

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد بە دەست نەهاتووە.

وێنە: ڕێبین و ڕامین ڕیشی