دوو برا لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران

10:09 - 25 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: دوو برای خەڵکی ناوچەی "ئەنزەلـ"ـی ورمێ، بە تۆمەتی "کوشتی بەئەنقەست" لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی بەفرانبار،  بەرپرسانی زیندانی ورمێ، حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "دلەدەر"ی ناوچەی ئەنزەلی ورمێیان لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرد.

شوناسی ئەو دوو برایە بە ناوەکانی "داریووش و دانش درویش‌زاده" کوڕی "محەممەد سەلیم"، خەڵکی گوندی دلەدەر ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو برایە بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لەگەڵ بنەماڵەیەکی دیکە تووشی دەمەقاڵێ و شەڕ دەبن و دەبنە هۆی کوشتنی دوو هاووڵاتیی دیکە.

دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، حوکمی "قیساسـ"ـی بەسەر "داریوش و دانش درویشی" سەپاندبوو.