دوكتور ئیبراهیم یوونسی كۆچی دوایی كرد
20:43 - 19 رێبەندان 2711
كوردپا: دوکتور ئیبراهیم یوونسی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری كورد، دوای بەربەرەكانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیی \"ئالزایمر\"، كۆچی دوایی كرد.
سیروان یوونسی كچی ئیبراهیم یوونسی وێڕای پژڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە وتی: دوانێوەرۆی چوارشەممە رێكەوتی 19ی رێبەندان \"بابم\" كۆچی دوای كرد.
سیروان یوونسی بە هەواڵدەریی \"مهر\"ی راگەیاندووە، تەرمی ئیبراهیم یوونسی رێكەوتی 20ی رێبەندان لە تارانەوە دەبرێتەوە شاری بانە و هەر لەوێدەنێژرێت.
دوکتور ئیبراهیم یوونسی ساڵی 1305 لە شاری بانە لە دایك بووە و بە یەكێك لە بەناوبانگترین وەرگێڕ و نووسەرانی وڵاتی ئێران دێتە ئەژمار.
دوكتور یوونسی زۆربەری هەرە زۆری كارەكانی وەرگێڕانن لە زمانی بیانییەوە كە 10 بەرهەمی لە زمانی فەرانسەیی و زیاتر لە 50 بەرهەمیشی لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە و 10 كتێیشی بۆ خۆی نووسیوە كە دەكرێ ئاژماژە بە \"هونەری چیرۆك نووسی\"، و رۆمانەكانی: \"دایكم دوو جار گریا، گۆڕستانی غەریبان، دادە شیرین، چرۆ كردنی باخ، خەمی شەوی بێ كۆتایی\" و لە بەرهەمە وەرگێڕانەكانیشی وەك نموونە بەرهەمەكانی\"ئارەزووی مەزن، ئێسپارتاكووس، مێژووی ئەدەبیاتی روویە، لایەنەكانی رۆمان، چیرۆكی دوو شار، دەفتەری یاداشتی رۆژانەی نووسەرێك، سێ هاوڕی و مێژووی كۆمەڵایەتیی هونەر\" و.... بهێنینەوە.
یوونسی لەبارەی مێژووی ئەدەبیاتی ئێران و جیهان و بەتایبەت چیرۆك و رۆمان و هونەر، هەم لە بیاڤی سیاسی، مێژووی ئێران و كوردستان و هەم مێژووی شەڕ بەرهەمی وەرگێڕانی هەیە.
ئیبراهیم یوونسی لە ماوەی ژیانیدا جیالە چالاکیی فەرهەنگی چالاکیی سیاسیشی هەبووە و لە سەردەمی حکوومەتی پاشایەتیدا ماوەیەک زیندانی کراوە.
دوای رووخانی حكوومەتی پاشایەتی یەكەم پارێزگاری پارێزگای كوردستان بوو.