دوكتور مەنسوور سۆهرابی: بە هۆی باوەڕمەندی بە سیكۆلاریزمەوە لەزێدی خۆم دەركرام
16:02 - 9 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: مامۆستایەكی زانكۆی شاری مەهاباد بە هۆی فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان و بانگهێشتكردنی بەردەوامی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێو مەهاباد بەناچاری زێدی خۆی بەجێهێشت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دكتور مەنسوور سۆهرابی مامۆستای زانكۆی ئازادی شاری مەهاباد و دوكتۆڕای \"پیی ئێچ دی ئایكرۆ ئێكۆلۆژی( کشت و کاڵ)\" ی زانكۆی تاران، ماوەی پێنج رۆژە بە هۆی ئەو فشارانەی كە سێساڵ بوو لەسەری بوو، شاری مەهابادی بەرەو هەندەران بەجێهێشتووە.
دكتور سۆهرابی لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا باسی هۆكاری بەجێهێشتنی وڵات و فشاری ناوەندە ئەمنییەكانی كرد و وتی: لەساڵی ١٣٩٠وە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد و دواتر ئیدارەی ئیتلاعاتی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە فشارم خرایە سەر و بە روانگەی ئەمنییەوە سەیری منیان دەكرد.
خاوەنی بڕوانامەی دوكتۆڕای\"کشت و کاڵ\" ی وتیشی: ناوەندە ئەمنییەكان منیان بە تۆمەتی تێكدانی بیروڕای گشتی، تەبلیغ بەدژی نیزام و پەرەپێدان بە بیری سیكۆلاریزم لە وانەكاندا و هەروەها هاندانی خوێندكاران، خستبوویە ژێر چاودێری و لەو ماوەیەدا بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج و هەرجارە و بۆماوەی بیست كاتژمێر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئوستان لێپێچینەوەم لەگەڵدا كراوە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە باسی لەوەش كرد، من بێجگە لەكاری مامۆستایەتی سەرقاڵی نووسینیش بووم و وتارە زانستیەكانم لە گۆڤار و بڵاڤۆكەكاندا بڵاو دەكردەوە و لە لێپرسینەوەكانمدا سەرجەم نووسراوەكانم كۆ كرابوویەوە و وەكوو كارتێكی فشار بۆ سەر من بەكاریان دێنا.
ئەو مامۆستایەی زانكۆیە وتی: من بیروباوەڕی سیکۆلارم هەبوو و بەهیچ شێوەیەك ئامادە نەبووم لە باوەڕی خۆم پاشگەز ببمەوە و هەر ئەوەش وای كرد كە وڵات بەجێبێڵم.
دكتور مەنسوور سۆهرابی ئاشكراشی كرد، لە \"گوزینێشی\" شاری تاران كە لقێكە لەوەزارەتی ئیتلاعات لەزانكۆكان، پێم وترا كە تۆ باوەڕت بە ئیسلام و خودا نەماوە و تەنانەت بە هۆی دووجار سەردانم بۆ هەرێمی كوردستان تۆمەتی \"سیخوری بۆ ئیسرائیل\"یشم درایە پاڵ.
مامۆستا سۆهرابی لەمەڕ هۆكاری بڕیاری بەجێهێشتنی وڵات، وتی: ماوەی یەك حەفتە لەمەوبەر بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئوستان كرام و پێم راگەیەنرا، بە مەرجێك دەتوانی بچیتەوە سەركارێك كە نووسراوەیەك هەیە و پێویستە واژۆی بكە.
چەند رۆژلەمەوبەر دۆستان و نزیكەكانی دكتور سۆهرابی رایانگەیاندبوو،\" هۆکاری دیارنەمانی ئەو مامۆستایە، \"سیاسییە\" و دەستی ئیدارەی ئیتلاعات لەپشتە\".
سۆهرابی لەدرێژەی قسەکانیشدا وتیشی: لە نامەكەدا نووسرابوو،\" من باوەڕم بە خوێنی شەهیدانی \"دفاعی موقەدەس و ئیسلام\" هەیە و هەر شتێك یان حەرەکەتێك كە لە زانكۆ بە دژی نیزام روو بدات دەبێئیتلاعاتی لێئاگادار بكەیتەوە و هاوكارمان بیت\".
ئەو هاووڵاتییە كوردە كە ئێستا لەگەڵ بنەماڵەكەی لەیەكێك لەوڵاتانی بیانی گیرساوەتەوە وتی: من ئەو نامەیەم واژۆ نەكرد و لەلایەن مەئمورانی وەزارەت ئیتلاعاتەوە بێرێزیم پێكراو و تەنانەت لێشیاندام.
دكتور مەنسوور سۆهرابی بۆ ماوەیەكیش یەكێک لە ئەندامانی پێشووی لێژنەی زانستیی زانكۆی ئازادی ئیسلامی ـ لقی مەهاباد و بەرپرسی کۆلێژی زانستیش بووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دكتور مەنسوور سۆهرابی مامۆستای زانكۆی ئازادی شاری مەهاباد و دوكتۆڕای \"پیی ئێچ دی ئایكرۆ ئێكۆلۆژی( کشت و کاڵ)\" ی زانكۆی تاران، ماوەی پێنج رۆژە بە هۆی ئەو فشارانەی كە سێساڵ بوو لەسەری بوو، شاری مەهابادی بەرەو هەندەران بەجێهێشتووە.
دكتور سۆهرابی لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا باسی هۆكاری بەجێهێشتنی وڵات و فشاری ناوەندە ئەمنییەكانی كرد و وتی: لەساڵی ١٣٩٠وە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد و دواتر ئیدارەی ئیتلاعاتی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە فشارم خرایە سەر و بە روانگەی ئەمنییەوە سەیری منیان دەكرد.
خاوەنی بڕوانامەی دوكتۆڕای\"کشت و کاڵ\" ی وتیشی: ناوەندە ئەمنییەكان منیان بە تۆمەتی تێكدانی بیروڕای گشتی، تەبلیغ بەدژی نیزام و پەرەپێدان بە بیری سیكۆلاریزم لە وانەكاندا و هەروەها هاندانی خوێندكاران، خستبوویە ژێر چاودێری و لەو ماوەیەدا بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج و هەرجارە و بۆماوەی بیست كاتژمێر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئوستان لێپێچینەوەم لەگەڵدا كراوە.
دكتور سۆهرابی بە پەرەپێدانی بیری سێکۆلاریزم لە زانکۆکاندا تۆمەتبار کرابوو
مەنسوور سۆهرابی لەدرێژەی لێدوانەكەیەدا بۆ ئاژانسی كوردپا ئەوەشی خستەڕوو، پەروەندەی من رەوانەی دەزگا قەزاییەكان نەكراوە و تەنانەت مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٢ش بە بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئوستان لەسەر كارەكەم دەركرام و مافی مامۆستایەتی و وانە وتنەوەم لێئەستێندرایەوە.ئەو هاووڵاتییە كوردە باسی لەوەش كرد، من بێجگە لەكاری مامۆستایەتی سەرقاڵی نووسینیش بووم و وتارە زانستیەكانم لە گۆڤار و بڵاڤۆكەكاندا بڵاو دەكردەوە و لە لێپرسینەوەكانمدا سەرجەم نووسراوەكانم كۆ كرابوویەوە و وەكوو كارتێكی فشار بۆ سەر من بەكاریان دێنا.