دوكتور سوڵتانی: زەبووری هەقیەقەت، دەق و كتێبی سەردەمی "یەریتەنی"یە
20:05 - 7 بەفرانبار 2711
كوردپا: دەستنووسی \"زەبووری هەقیقەت\" كتێبی پیرۆزی پێڕەوانی ئایینی یارسان لە وڵاتی نۆروێژ دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی \"كوردستانی نوێ\"لە هەرێمی كوردستان دەستنووسی زەبووری حەقیقەت لەلایەن \"یار موراد خەڵیفە\" وە نووسراوەتەوە و لەلایەن ئەندامێكی ئەو بنەماڵەوە لە نۆروێژ دۆزرایەوە و بۆ كتێبخانەی كوردی لە هەرێمی كوردستان گەڕێنرایەوە.
ئەم كتێبە پیرۆزە 2092 لاپەڕەیە و لە قەوارەی \"cm33×21\"و لە ئەشكەوتێكی چیای داڵاهۆی كرماشان نووسراوەتەوە و دواتر لەلایەن \"بێهرووز خەلیفە\"نەوەی نووسەری ئەم دەقەوە بە مەبەستی پاراستنی گەیەنراوەتە نۆروێژ.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بۆ زانیاریی زیاتر لەمەڕ دۆزرانەوەوەی ئەم دەقە گرینگەی كتێبخانەی كوردی پێوەندی بە دوكتور محەممەد عەلی سوڵتانی نووسەر و توێژەری بە توانی كوردی دەڤەری كرماشانەوە گرت و ناوبراویش بەم شێوەیە وەڵامی دوو پرسیاری ئاژانسی كوردپای دایەوە.
كوردپا: بەڕێزت چ زانیارییەكت لەسەر گرینگی و پێشینەی ئەم كتێبە هەیە و چ پێوەندییەكی لەگەڵ دەقی سەرەنجام هەیە؟
دوكتور محەممەد عەلی سوڵتانی: كتێبی زەبووری حەقیقەت پێوەندیی هەیە بە سەردەمی یەریتەنی و ئەویش پێوەندیی بە سەدەمی قاجاڕییەوە هەیە و لە دەورانی فەتحعەلی شا لە سەدەی 13ی هیجری واتە 1214 كوچی هەتا 1300ی كوچی، و لە ناوچەی گۆرانی كرماشاندا كتێبێك بەجێ ماوە بە ناوی \"زەبووری حەقیقەت\" و ئەم كتێبەش وتەی ئەو 40 كەسەیە كە بە 40 تەن بەناوبانگن و هەر لەو كتێبەدا كۆ بۆتەوە و گەورەترین تەجەلییان تەجەلیی حەزرەتی \"ئاسەید براكەی گۆرانە\" و بە زاراوەی هەوارمی و بە زمانی كوردی نووسراوە و هەمووی بەند بەندە و هەم لە كتێبخانەی خاندانی خۆیاندا هەیە و هەم لە كتێبخانە شەخسییەكانەدا هەیە و نوسخەیەكشی لای منە.
كوردپا: ئەم كتێبە چ گرینگیەكی بۆ كتێبخانەی كوردی هەیە؟
دوكتور محەممەد عەلیی سوڵتانی: ئەو كتێبە لە بواری ئەدەبیاتی كوردییەوە دەرخەری یەك دەورە لە ئەدیباتی كوردییە لە ناوچەی گۆران بەتایبەت و لە بواری مەزهەبی و دینیەوە دەرخەری یەك دەورەی كامڵی بیروباوەڕ و ئایینی یارسانمان پێ نیشان دەدات و لە بواری كولتوور و فەرهەنگی كوردییەوە 40 شاعیری بەناوبانگ دەردەخات كە ناتوانین بەبێ بایەخیان بگرین بۆ كتێبخانەی كوردی.