دوایین وێنەی ماهوارەیی لە وشکبوونی گۆلی ورمێ

22:11 - 24 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: وشکبونوی یەکجاریی گۆلی ورمێ رۆژ لە دوای رۆژ دەبێتە هەقیقەت و وێنە ماهوارەییەکانیش سەلمێنەری ئەو راستییەن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە گوتەی نوێنەری مەجلیسی ئیسلامی لە ورمێ، هەنووکە لەسەدا ٩٥ی گۆلی ورمێ وشک بووە و ناوبراو گۆلی ورمێی بە \"چەند زلکاوێک\" شوبهاندووە، کە تەڕایی تێدا نییە.

راستییەکانی وشکبوونی گۆلی ورمێ، بەپێی دوایین زانیارییە زانستییەکان، لە چەند وێنەکەیکدا لە هەواڵدەریی ئیسناوە بڵاو کراوەتەوە.

لەو وێنەیەدا، بەشی باشووری گۆلی ورمێ بەهۆی کەڵەکە بوونی ملوێنها تۆن خوێ، سپی هەڵگەڕاوەو بەپێی لێکۆلینەوەکان لەسەدا ٢٥ی گۆلی ورمێ لە سەردەمی دەوڵەتداریی حەسەن رۆحانیدا وشک بووە.

حەسەن رۆحانی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرکۆماریدا لە ورمێ، رایگەیاندبوو: \"بووژاندنەوە و راگار کردنی گۆلی ورمێ لەو قەیرانە، یەکەمین هەوڵ و هەنگاوی دەوڵەتەکەی دەبێت\".

لە ئەگەری وشکبوونی یەکجاریی گۆلی ورمێ، زیاتر لە ١٠ ملوێن میتری سێ‌جا خوێی ناو گۆلەکە و بەشێوەی تۆفان دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ژیان خەڵک و ژینگەی کوردستان.

هەروەه بارودۆخی ئێستای گۆلی ورمێ بووەتە هۆی ئەویکە هەواڵدەریی تەسنیم، هەواڵێک بە مانشێتی \"وشکبوونی گۆلی ورمێ حاشای لێ ناکرێ\" بڵاو بکاتەوە.

سەرف کردنی بودجەی سەرسووڕهێنەری ماڵی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکارەکانی وشکبوونی گۆلی ورمێ و رێکارەکانی دەربازبوون لەو دۆخە، نیگەرانیی هاووڵاتییانی کوردی لێکەوتۆتەوەو لەو باوەڕەدان ئەم \"تەخشان و پەخشانە\" بچووکترین کاریگەریی لەسەر رزگار کردنی گۆلی ورمێ نابێت.

زانکۆی سەنعەتی شەریفی تاران هەتا ئێستا نزیک بە ٢ ملیارد تمەنی بودجەی سەرفی رێکاری بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ کردووە.

گۆلی ورمێ، بە ٧٥٠ هەزار هیکتار رووبەرەوە، کە ١٠٠ دورگەی گەورە و بچووکیشی تێدابوو، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا و بەهۆی دروست کرانی چەندین بەنداو لە سەر چۆم و رووبارەکانی دەوروبەری، تووشی وشکاندن هاتووە.
\"22102.jpg\"