دوایین هەواڵەکان/ دۆخی ئەمنیەتیی ئەمڕۆی سنە نالەبارە + وێنە و ڤیدیۆ

22:00 - 20 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: شاری سنە بۆ سێیەمین رۆژ بە شێوەیەکی بەردەوام لەلایەن هێزە نیزامی و لیباس شەخسییەکانەوە میلیتاریزە کراوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە پشت بەستن لە لێدوانی هاووڵاتییانی سنەیی، ئەمڕۆ شاری سنە ببوە پادگانێکی گەورەی نیزامی.

هێزە لیباس شەخسییەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا لەگەڵ هێزە ئینتزامی و دژە شۆڕش، لە تێکڕای شەقام و گۆڕەپانەکانی شاردا جێگیر کراون.

ژمارەیەک هاووڵاتیی سنەیی بە هەواڵنێری \'\'کوردپا\'\'یان راگەیاند: هێزەکانی رێژیم بە توندی بەرەوڕووی ئەو هاووڵاتییانە دەبنەوە کەلە حاڵی هاتوچۆ دان بە بێ هیچ هۆکارێک هۆشدارییان پێ دەدەن.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە رایگەیاند: هەر هاووڵاتییەک زیاتر لە یەک جار لە شەقامێکدا تێپەڕیت، لەلایەن مەئموورانی لیباس شەخسیی رێژیمەوە هۆشداریی پێ دەدری و بەرەوڕووی دەبنەوە.

ئەم کورتە ڤیدیۆیی‌یانە، ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕ، کاتژمیر ١٧:٠٠ لە ئاستی شاری سنە نیشان دەدات.



\"26490.jpg\"width=\"500\" height=\"325\" />

\"26491.jpg\"

\"26492.jpg\"

\"26493.jpg\"

\"26494.jpg\"