دوای زیاتر لە ساڵێك، تەرمی دوو لاوی ناوچەی هەورامان دۆزرایەوە
16:05 - 30 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دوو لاوی خەڵكی گوندەكانی ناوچەی هەورامان كە زیاتر لە یەك ساڵ لەمەوبەر دیار نەماون، لە رۆژانی رابردوودا لە گوندی \"نیاوا\" دۆزرانەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو هاووڵاتیی كورد بەناوەكانی \"مەولوود سەجادی\" كوڕی سەید ساڵح و تەمەن 32 ساڵ و خەڵكی گوندی \"كەلجی\"ی سەر بە سەوڵاوا و \"فوولاد ئەزەخ\" كوڕی محەممەد و تەمەن 28 ساڵ و خەڵكی گوندی \"بڵبەر\"ی سەر بە شاری سەوڵاوا کە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە دیار نەماون، حەفتەیەک لە مەوپێش تەرمەکانیان لەلای قاوەخانەی گوندی \"بڵبەر\"ی سەر بە شاری سەوڵاوا دۆزرایەوە.
یەكێك لە خزمە نزیكەكانی ئەو دوو هاووڵاتییە كوژراوە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وێڕای پژڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاری زیاتری خستە روو و ئاشكرای كرد: \"نزیك بە 13 مانگ لەمەوبەر \"مەولوود سەجادی و فوولاد ئەزاخ\" دیار نەماون و لەو ماوەیەدا سەردانی زۆر و شوێن و بەتایبەت ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكانی حكوومەتمان كردوو، بەڵام هیچ هەواڵ و زانیارییەكی راستیان پێنەداوین\".
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەی لێدوانەكەیدا وتیشی: \"حەفتەیەك لەمەوبەر لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە لەمەڕ دۆزرانەوەی تەرمەكان پێوەندیمان پێوە كرا و دواتر لەلای قاوەخانەی گوندی \"بڵبەر\" تەرمەكانیان كە بە تەوەاوەتی شێوێنرابوون وەرمان گرت، بەڵام بە هیچ شێوەیەك ناناسرێنەوە\".
ئەو سەرچاوەیە كە لەبەر هۆكاری ئەمنی ناوی ئاشكرا ناكرێت، \"هێندێ باس و زانیاریی پێوەندیدار بەم رووداوەی هێنایە گۆڕێ، كە لەبەر ئەوەی راستی و دروستیی ئە زانیارییانە لەلایەن كەسانی دیكەشەوە بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا پژڕاست نەكراونەتەوە، بۆیە لە بڵاوكردنەوەیان خۆمان بواردووە\".
لە درێژەدا راشیگەیاند، تەرمەكانیان لە حاڵێكدا رادەستمان كراوەتەوە كە جگەلە كۆمەڵێك ئێسك و پرووسك و مووی سەریان هیچیان لێ نەماوەتەوە، هەربۆیە پاش پشكنین لە ئیدارەی پزیشك قانووینی شاری سنە، دەركەوتووە كە یەك لە كوژراوەكان ژنە و ئەمەش بۆتە گومان لەلامان و بڕیار دراوە لە تاران پشكنینی \"DNA\"یان بۆ بكرێت و ئێستا تەرمەكانیان لە ساردەخانەی مەریوانن\".