دوای ئاگر تێبەردانی ژینگە و دارستانەكانی مەریوان نۆرە گەیشتە دارستانەكانی سەردەشت

15:01 - 15 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە چەند رۆژی رابردوودا ژینگە و دارستانەكانی دەورووبەری سەردەشت ئاگریان تێبەر بووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دارستانی گەڕەكەكانی \"شەبەكەی دوو و مەزناوێ‌\" لە سەردەشت گڕی گرتووە و خەسارێكی زۆر بە سروششتی ئەو شوێنانە گەیشتووە.

یەكێك لە دانیشتوانێ‌ ئەو گەڕەكی مەزناوێ‌ بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، ناوەندە حكوومەتییەكانی وەكوو جەنگەڵبانی و ژینگەپارێز هیچ هەوڵێكیان بۆ كووژاندنەوەی ئەو ئاگرە نەداوە.

لەلایەكی دیكەوە لە ماوەی چەند مانگی رابردۆوە هەتا ئێستا دارستان و ژینگە و لێڕەوارەكانی دەورووبەری مەریوان و سەوڵاوا بە بەردەوامی ئاگریان تێپەردراوە.

بەپێی دوایین هەواڵ رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 9ی رەزبەر ئاگر لە ژینگە و دارستانی گوندەكانی \"دۆڵەبی و بەیەڵە\" و هەروەها سێ‌ رێیانی \"بیلوو\" بەردراوە رێژەیەكی بەرچاو لەو سروشتە گڕی گرتووە و تێدا چووە.