ده‌رهێنه‌ری كورد \"ناجی جێرف\" له شاری عه‌نتابی كوردستانی باكوور تیرۆر كرا
20:22 - 7 بەفرانبار 2715
ئاژانسی كوردپا: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٦ی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٤ به‌رانبه‌ر به ٢٧ی دێسامبری ٢٠١٥، ده‌رهێنه‌ر كوردی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان، \"ناجی جێرف\" كه خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی دێكۆمێنتاری سەبارەت بە جینایه‌ته‌كانی داعش له سووریه‌دا بوو، له شاری عه‌نتابی كوردستانی باكوور تیرۆر كرا.
گرووپێك به ناوی \"RBSS\" كه كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌وان و ده‌رهێنه‌ری كوردی سووریه له خۆ ده‌گرێ و ماوه‌یه‌كه بۆ نیشاندانی جینایه‌ته‌كانی داعش به جیهان خه‌بات ده‌كه‌ن، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایانگه‌یاند كه؛ \"ناجی جێرف\" له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری عه‌نتابی كوردستانی باكوور، تیرۆر كراوە.
هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه، ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵده‌ریی توركیه، هه‌واڵی كوشتنی ناوبراویان پشتڕاست كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه \"ناجی جێرف\" كه خه‌ریكی ده‌رهێنانی دێكۆمێنتارێك له‌سه‌ر جینایه‌ته‌كانی داعش بوو، كوژرا.
ماڵپه‌ری \"تی ڤی ٢٤\"ی توركیه كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وی هه‌واڵ، ڕایگه‌یاند كه ناوبراو به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ و له پشته‌وه‌ڕا، له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی عه‌نتاب ته‌قه‌ی لێ كراوه و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ست داوه.