دزیی مەڕ و ماڵات لە 12 گوندی سنە/ كەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەكان
13:09 - 3 بەفرانبار 2711
كوردپا: ماوەیەكە لە دوازدە گوندی سەر بە بەخشی \"حوسێن ئاوا\" ی سنە لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە دزیی مەڕ و ماڵاتی خەڵك دەستی پێكردووە و زیاتر لە 1000 سەر مەڕ و ماڵاتی هاوووڵاتیان دزراوە و لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەتیش پشت گوێیان خستووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەیەكە لە 12 گوندی سەر بە بەخشی حوسێن ئاوای سنە لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە زیاتر لە 1000 سەر مەڕ و ماڵاتی خەڵك لە ماڵەكانیان رفێنراوە و سەرەڕای ئەوەی كە زۆرێك لەو خەڵكە لە پاسگا و ناوەندە قەزاییەكان شكایەتیان كردووە، بەڵام بەپرسانی پێوەندیدار لەباتی بەدواداچوون، رایانگەیاندووە كە پێوەندیی بە ئێمەوە نیە.
بەپێی هەمان راپۆرت لە هەركام لە گوندەكانی: حوسێن ئاوا، شێركوژ، باقلاوا، تازاوا، حوسێن خان، سیاسەران، هەرمۆڵە، خوراسان، یوونس ئاوا، نیل، كێلە چەرموو، جووریلان و نەجەف ئاوا چەند ماڵێك لە هاووڵاتییان مەڕ و ماڵاتیان دزراوە.
كەمتەرخەمیی و بەدوادا نەچوونی لایەنە پێوەندیدارەكان و بەتایبەت هێزی ئینتزامی كە داخوازیی رایانگەیاندووە، پێوەندیی بە ئێمەوە نیە، لە حاڵێك دایە هێزە ئینتزامییەكان رۆژ نیە بۆ كۆكردنەوەی ماهوارە سەردانی ئەو گوندانە نەكەن و زەخت و گوشار بۆ خەڵك نەهێنن.
ماڵ و سەروەتی هاووڵاتییان دەدزرێت و هێزی ئینتزامیش راشكاوانە رادەگەیەنێ پێوەندیی بە ئێمەوە نیە.