درەوشانەوەی کچە وەرزشوانێکی نابیستی مەریوانی لە کێبڕکێی تێکواندۆی جیهانی

16:01 - 3 سەرماوەز 2721

کچێکی نابیستی مەریوانی بە ناوی "نەسیبە شابازی" لە کێبڕکێی تێکواندۆی جیهانیی نابیستان کە لە شاری تاران بەڕێوە چوو، توانی پلەی سێیەم بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

ئەو کچە وەرزشوانە کوردە لەو کێبڕکێیەدا، توانی میداڵی بۆڕۆنز بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو کێىڕکێیە بە بەشداری ٣٥٠ وەرزشوان لە هەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاو، لە خانەی تێکواندۆی شاری تاران، بەرێوە چووبوو.

لەو کێبڕکێیەدا، تیمی ڕووسیە پلەی یەکەم، ئێران پلەی دووهەم و ئۆکراین پلەی سێیەمیان بە دەست هێنا.

نەسیبە شابازی لە کێشی ٦٧ کیلۆ، لە کێبڕکێی یەکەم توانی بە ٨ خاڵ بەسەر ڕکابەرەکەی سەرکەوێت و لە کێبڕکێی دووهەم لە بەرانبەر ڕکابەرە ئۆکرانییەکەی دۆڕا و توانی پلەی سێیەم و میداڵی بۆڕۆنز بۆ خۆی دەستەبەر بکات.