درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شنۆ

23:00 - 11 رێبەندان 2720

لە درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شنۆ، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەفیع شێخە"، کوڕی ڕەحیم و خەڵکی گوندی "چەشمەگۆل" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

‌هەر لەو پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ۱۰ی ڕێبەندان، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "جەماڵ نەهالی" خەڵکی شنۆ، "غەفوور ئەسپەندار" خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، سەید "لوقمان تاهیری"، خەڵکی گوندی "پرداوێ" و "شۆڕش بەرهەم"، خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.