درێژەی بانگهێشت و دەسبەسەریی هاووڵاتییانی کورد پاش مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان
15:54 - 23 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: پاش مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان، ئیدارەی ئیتلاعات، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی کوردی بانگهێشت و دەسبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا: پاش مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان، لە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی \"خەبات و ڕشاد زەندی\"، کوڕی خالید، بە تۆمەتی \"پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان\" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
هەر لەم پێوەندییەدا هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی موسلیم سەعیدپوور، لە لایەن ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، لە ڕێگای تەلەفوونەوە هەڕەشەی دەسبەسەرکردنی لە چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵکی ئەو شارە، بە ناوی \"ئەیووب جەوانپوور\"، بە تۆمەتی پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی کردووە.
ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا باس لەوە دەکات، کە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ڕوانسەر، دوو چالاکی مەدەنیی کوردی ئەو شارە بە ناوەکانی \"ئیدریس و عادڵ مورادی\" بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردوون.
هەروەها ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو هاووڵاتیی کوردی، بە ناوەکانی \"پەرویز فەقیهی و سمکۆ سدقی\" بە تۆمەتی \"پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان\" دەسبەسەر کردووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، خەڵکی کوردستان بەپێی بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی کورد و مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات، مانگرتنەکەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ دژکردەوەی توندی هێزە ئیتلاعاتییەکان بەرەوڕوو بوونەوە.