دروشمی \"كۆبانی تەنیا نیە\" سەرجەم كوردستانی گرتەوە+وێنە
19:56 - 17 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: زیاتر لە ١٢ شاری كوردستانی ئێران شایەتی خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بە نیشانەی پشتیوانی لە خۆراگری كۆبانی، بوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی یەك رۆژی رابردوودا و هەروەها ئەمڕۆ رێكەوتی ١٧ی رەزبەر، هەزارانی هاووڵاتیی كورد رژاونەتە سەر شەقامەكان و بە دەربڕینی بێزاری خۆیان لە تیرۆریزم، خوازیاری دژكردەوەی جیدی بەدژی داعش بوونە.
لەو كۆبوونەوانەدا وێڕای مەحكووم كردنی كردەوەكانی داعش، ناڕەزایەتی بە بێهەڵوێستی حكوومەتی توركیەش دەربڕدراوە.
هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا باسی لە تێكهەڵچوونی هێزە نیزامییەكان لەگەڵ خۆپیشاندەران كردووە و هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو ژمارەیەك هاووڵاتیی بریندار و دەستبەسەر كراون.
پیرانشار، سنە، مەریوان، سەردەشت، بۆكان، سەقز، كرماشان، پاوه، رەبەت، جوانڕۆ و مەهاباد و هەروەها تاران، تەورێز، هەمەدان و شیراز ئەو شارانەن كە خۆپیشاندان تێیاندا بەڕێوە چووە.
رۆژی رابردوو نزیك بە ٥٠ كەس لەلایەن گاردی تایبەتەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی چەند كاتژمێر لێپێچینەوەیان لێكراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەك، سەرجەم دەستبەسەركراوەكانی مەریوان هەڕەشەی ئەوەیان لێكراوە كە نابێخۆپیشاندان وەرێبخەنەوە.
سنە و مەیدانی ئازادی ئەو شارەش شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەوڵەكانی \"دەوڵەتی ئیسلامی\" بووە.
خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لەبۆكان، مەهاباد و رەبەتیش لەگەڵ دژكردەوەی هێزە نیزامییەكان بەرەوڕوو بۆتەوە و بە توندوتیژی كێشراوە.
بەوتەی كەسێكی ئاگادار، لەشاری بۆكان زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی كورد دەستبەسەركراون و هیچ زانیارییەك لەچارەنووسیان نیە.
لەشاری \"رەبەت\"یش هەتا ئێستا دوو كەس بە بیانووی وەرێخستنی خۆپیشاندان بەدژی داعش دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سەردەشت كراون.
دەوترێت كە لەجوانڕۆ، سەلەفییەكان هێرشیان كردۆتە سەر كافینێت و شوێنی كۆبوونەوەی لاوان و وێڕای بێرێزی كردن پێیان، دروشمی لایەنگری لە داعشیان وتووەتەوە.
رۆژی رابردووش كۆبوونەوە و خۆپیشاندانی لاوانی مەهاباد لەگەڵ تێكهەڵچوونی هێزە ئینتزامییەكان بەرەوڕوو بوویەوە و لە ئەنجامدا بڵاوە بە هاووڵاتیان كراوە.
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٦ی رەزبەر ژمارەیەك لەخوێندكاران و هاووڵاتیانی كوردی شاری تاران بە نیشانەی ئێعتراز بە كردەوەكانی داعش و كوشتاری خەڵكی بێتاوان لە بەر دەرگای دەفتەری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەو شارە كۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردبوو.
دوایین زانیارییەكان باس لەوە دەكەن كە خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لەهێندێلەشارەكان بۆ رۆژی هەینی رێكەوتی ١٨ی رەزبەر ئامادەكاری بۆكراوە و لەو نێوەدا رۆژی هەینی شەقامی \"كەرناچی\" كرماشان شایەتی كۆبوونەوەی هاووڵاتیان دەبێت.
هەر بەپێی بەرنامەی لەپێشدا دارێژراو، شاری \"شنۆ\"ش پەیوەست بە وتنەوەی دروشمی كۆبانی تەنیا نیە، بووە.
هەواڵنێری كوردپا لەشاری بانەوە رایگەیاندووە، بڕیاری بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی (پێنجشەممە) شاری بانە بە هۆكارێكی تایبەتەوە هەڵوەشاوەتەوە.
دروشمی سەرەكیی سەرجەم خۆپیشاندەران لە شارەكانی كوردستانی ئێران\" كۆبانی تەنیا نیە\" بووە.
پیرانشار
سەردەشت
رەبەت
بۆکان
مەهاباد
سەقز
مەریوان
جوانرۆ
کرماشان
پاوه
تاران
شیراز
هەمەدان