دروستکردنی مەیدانی مانۆڕی نیزامی لە دەورووبەری گوندەکانی شنۆ
11:59 - 29 خاکەلێوه 2720
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوە، هێزەکانی سپای پاسداران بە چەکی قورس و نیوەسووک لە گوندی "ڕیکاوێ" سەر بە شاری شنۆ جێگیر کران.
ئەو هێزانەی سپای پاسداران لەوەڕگەکانی "حەسەن نووران و چەشمەگۆلیـ"ـان کردووەتە مەیدانی مانۆڕ.
سپای پاسداران هۆشدارایان بە دانیشتوانی گوندەکانی "ڕیکاوێ، حەسەن نووران و چەشمەگۆل" داوە کە لە هێزەکانی سپا نزیک نەبنەوە.
ئەو هێزانەی سپای پاسداران لەوڕگەکانی ئەو دوو گوندەیان کردووەتە مەیدانی مانۆڕ.