دروستکردنی زیندانێکی نوێ لە ناوچەی هەوراماناتدا

15:26 - 18 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی حکوومەت، لە ناوچەی هەوراماناتدا، زیندانێکی نوێ دروست دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرپرسانی حکوومەت، بە مەبەستی دروستکردنی زیندانێکی نوێ، لە هەوڵی ڕاگواستنی زیندانی شاری پاوە، بۆ سێڕێیانی \"بیاشۆشـ\"ن.

کاناڵی تێلگرامیی \"ڕوانسەر خەبەر\"، لەم بارەیەوە بڵاوی کردووتەوە کە لە یەکەمین کۆبوونەوەی هاوفکریدا، سەبارەت بە دروستکردنی زیندانی نوێ لە ناوچەی هەوراماناتدا، بە بەشداریی نوێنەری هەورامانات، بڕیاری گوازتنەوەی زیندانی پاوە بۆ سێڕێیانی \"بیاشۆش\" دەرکرا.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لەم کۆبوونەوەیەدا، \"مێهدی قازیزادە\"، وەکوو بەرپرسی هەیئەتی ئۆمەنای زیندان، دیاری کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، سەبارەت بە ڕاگوازتنی زیندانی پاوە بۆ بیاشۆش، بەرپرسی گشتیی ئەنجومەنی زیندانی هەورامانات، ڕەخنەی توندی لە \"شەهاب نادری\"، سەبارەت بە گوازتنەوەی زیندانی پاوە بۆ بیاشۆش گرت و بەتوندی دژایەتیی ئەو بڕیارەی کرد.

بەرپرسی ئەنجومەنی زیندانی پاوە و هەورامانات ڕایگەیاند: \"من هەرگیز ناجمە ژێر باری ئەم کارە و ئەگەر بڕیار بێت زیندانێک لە ناوچەی هەوراماناتدا دروست بکرێت، دەبێ لە شاری پاوەدا دروست بکرێت.\"