دروستكردنی \"پشتێنەی سەوز\" لە پاوە

15:54 - 13 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: چالاكانی ژینگەپارێزی و ژمارەیەك لەهاووڵاتییانی شاری پاوە لە چالاكێكی سەمبولیكدا بە مەبەستی پاراستنی ژینگە، دەستیان بە چاندنی بەڕوو كردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ١٢ی بەفرانبار چالاكانی ژینگەپارێزی لە چالاكێكی خۆرسكدا كە لەژێر ناوی \" پشتێنەی سەوز\"‌دا بوو دەستیان بە چاندنی تۆوی بەڕوو لەبەرزاییەكانی زاڵ بەسەر شاری پاوە و جادەی تازەی شاهۆ كردووە.

هاووڵاتیان لەو چالاكییە گرووپییەدا پاراستنی ژینگەیان كردۆتە ئامانج و رایانگەیاندووە: سروشت میراتی باوك و باپیرانمان نیە، بەڵكوو وەكوو ئەمانەتی منداڵان و نەوەی داهاتوو وایە و وەكوو هاووڵاتیەكی بەرپرسیار، ئەركی خۆمان لەو پێوەندییەدا وەدی دێنین.

\"23981.jpg\"
دروستكردنی \"پشتێنەی سەوز\" لە پاوە
دەوترێت، بانگەوازی ئەو چالاكانە بە مەبەستی كۆكردنەوەی هاووڵاتیان، لەگەڵ پێشوزای گەرم بەرەوڕوو بۆتەوە.

رۆژی هەینی رابردوو ئەنجومەنی سەوزی چیاش لە مەریوان رێوڕەسمێكی تایبەت بە چاندنی بەروو لە دەورووبەری \"كانی قولە جان\" لە نزیك زرێبار بەڕێوە بردبوو.

پێشتریش ئومید ئەحمەدیان یەكێك لەئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی ماپرێس لەوتووێژ لەگەڵ ئاژانسی كوردپا وتبووی: چالاكانی لایەنگرانی ژینگە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆر بەربڵاو بووە و ئەمڕۆكە چالاكی چاندنی بەڕوو تایبەت بە شاری جوانڕۆ نیە و پەلوپۆی هاویشتۆتە شارەكانی نەغەدە، پاوە، سەردەشت، روانسەر، شنۆ، سنە، سەلاسی باوەجانی، ئیلام، مەهاباد، مەریوان، پیرانشار، هەولێر و سلێمانیە.

\"23993.jpg\"

\"23991.jpg\"

\"23990.jpg\"

\"23994.jpg\"

\"23992.jpg\"

\"23997.jpg\"

\"23995.jpg\"

\"23996.jpg\"

\"23998.jpg\"