دایکی ئەنجومەنەکانی مەریوان، رێوڕەسمی ٢٤ ساڵەی دامەزرانی بەڕێوەبرد+وێنە
15:34 - 9 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: لە شاری مەریوان، ریوڕەسمێک بۆ ٢٤مین ساڵوەگەری دامەزرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی شاری مەریوان، یەکێک لە بە پێشینەترین ئەنجومەنە فەرهەنگییەکانی ئەو شارە، بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی رەشەمە بە بەشداریی کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی کوردی شاری مەریوان، ساڵوەگەری دامەزرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی ئەو شارە بەرز راگیرا.
لە دەستپێکی رێوڕەسمەکەدا فیلمێکی دیکیۆمنتاری لەسەر کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان لە ماوەی ٢٤ ساڵ کاری بەردەوامیدا پیشان درا و دواتریش چەند کەسایەتیی فەرهەنگی چەند وتەیەکیان لەسەر کار و رۆلێ ئەو ئەنجومەنە لە شاری مەریواندا، پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا چەند پارچە مۆسیقا پێشکەش بەشداران کرا و دواتریش لەلایەن شاعیرانی بەشدارەوە چەند پارچە شێعرێک خوێندرایەوە.
لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا، دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان بە لەوحی رێزلێنان، رێزیان لێگیرا.
ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان، ساڵی ٦٩ لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی و قەڵەم بەدەستانی ئەو شارەوە دامەزرا و بە گوتەی زۆرێک لە چالاکانی فەرهەنگی، ئەو ئەنجومەنە لە نێو ئەنجومەنە فەرهەنگییەکانی مەریواندا بە ئەنجومەنی دایک ناسراوە.
ئەو ئەنجومەنە فەرهەنگییە دەیان چالاکیی وەکوو چاندنی ٥ هەزار نەمام بۆ یادی کیمیابارن کردنی هەڵەبجە، سمیناری فەرهەنگنووسی لە زمانی کوردیدا، سمیناری ڕەخنە و لێکدانەوەی شیعری نوێی کوردی، کۆنگرەی قانێع ناسی و دەیان کۆڕ و کۆنگرەی جۆراوجۆری ئەدەبی بەڕێوە بردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی رەشەمە بە بەشداریی کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی کوردی شاری مەریوان، ساڵوەگەری دامەزرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی ئەو شارە بەرز راگیرا.
لە دەستپێکی رێوڕەسمەکەدا فیلمێکی دیکیۆمنتاری لەسەر کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان لە ماوەی ٢٤ ساڵ کاری بەردەوامیدا پیشان درا و دواتریش چەند کەسایەتیی فەرهەنگی چەند وتەیەکیان لەسەر کار و رۆلێ ئەو ئەنجومەنە لە شاری مەریواندا، پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا چەند پارچە مۆسیقا پێشکەش بەشداران کرا و دواتریش لەلایەن شاعیرانی بەشدارەوە چەند پارچە شێعرێک خوێندرایەوە.
ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان، ساڵی ٦٩ لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی و قەڵەم بەدەستانی ئەو شارەوە دامەزرا
هەروەها ئاماژەش بەوە کرا کە لە ماوەی ئەم ساڵانەدا چالاکی NGO، کۆمەڵێک ئاستەنگ و زەحمەتی لەسەر ڕێیە و ئەنجومەنەکان وەک پارێزەری فەرهەنگی و گەشەدەری ئەو فەرهەنگەن.لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا، دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان بە لەوحی رێزلێنان، رێزیان لێگیرا.