دایکی چالاکێکی میللی_مەزهەبی بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری کرماشان کرا

23:12 - 4 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی گوشار و هەڕەشە لە دژی چالاکانی سیاسی کوردستان، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان بانگهێشتی ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵە ئەو شارەی کرد.

بەپێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە بانگهێست کردنی دایکی ئیحسان فەتاحی چالاکی میللی_مەزهەبی کورد، ئیدراەی ئیتلاعات گوشاری زیاتری خستە سەر ئەو بنەماڵەیە.

بانگهێشت کردنی ئەو ژنە تەمەن ٦٥ ساڵەیه لە سەر بریاری فەرمی دادگوستەریی شاری کرماشان بووە.

بە پێی وتەکانی ئیحسان فەتاحی، بانگهێشت و لێکۆڵینەوە لە دایکی ئەو چالاکە سیاسیە بۆ گەڕاندنەوەی ناوبراو لە دەرەەی وڵات بووە.

\"29828.jpg\"
لە چەند مانگی ڕابردوو دا ئەوە دووهەمین جارە دایکی ئیحسان بانگهێشت ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان دەکرێت.

پێشتریش برایەکی ئیحسان بانگهێشتی ناوەندی هەواڵی ئیتلاعاتی شاری کرماشان کرابوو و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دادگایی دەکرێت.

ئیحسان فەتاحی بە هۆی گوشار و دەستبەسەر کردنە بەردەوامەکانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، بە ناچاری لە خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی زێدی خۆی بە جێهێشت.

ئیحسان فەتاحی دەڕچووی زانکۆ لە بەشی کارەبا و هەروەها بەشی ئەدەبیاتی عەرەبی و فەقهی شافێعیەو لەو پەیوەندییەدا چەند کتێبێکی نوسیووە.

فەتاحی کە ماوەی ١٧ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر بوو جارێکتی دیکە داوی لە ڕێکخراو نیونەتەوەییەکان داکۆکیکارلە مافی مرۆڤ کرد پشتیوانی خۆیان لە ناوبراوو، بنەماڵەکەی دەببڕن.