دایکی دوو منداڵ لە شاری مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

13:30 - 17 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی هەینی ١٦ی بانەمەڕ، ژنێکی مەریوانی بە ناوی "گوڵنار هیمەتی" تەمەن ٣٥ ساڵە کچی هادی، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە لاوە بەهۆی ئەوەیکە مێردەکەی ژنی دووهەمی بەسەر هێناوە،هانای بۆ خۆکوژی بردووە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا هەروەها ڕایگەیاندووە گوڵنار هیمەتی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، دەستی داوەتەوە خۆکوژی.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو: ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی "حاجی نەجیمـ"ـی مەریوان ڕووداوە.

کارناسان لەو بارەیەوە دەڵێن لە سەدا ٧٠٪، خۆکوژییەکان پەیوەندیی بە ژیانی هاوبەش و کێشەی خێزانییەوە هەیە.