داگیر کردنی شارۆچکە پیشەییەکانی شاری سنە و ناڕەزایەتیی دانیشتوانەکەی + وتووێژ

20:58 - 8 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: داگیرکردنی زەویی شارۆچکە پیشەییەکانی ١ و ٣ی شاری سنە لەلایەن شیرکەتی شارۆچکە پیشەییەکانی ئوستانی کوردستانەوە ، ناڕەزایەتیی دانیشتوانی ئەو شارۆچکانەی لێکەوتۆتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی هەندێک لە هاووڵاتیانی شاری سنە، بەرپرسی شیرکەتی شارۆچکە پیشەییەکانی ئوستانی کوردستان، رێژەیەکی بەرچاو لە دارەکانی شارۆچکە پیشەییەکانی ١ و ٣ی شاری سنەی بڕیوە و شوێنەکانی داگیر کردوون\".

چەند کەسێک لە دانیشتووی شارۆچکە پیشەییەکانی شاری سنە بە هواڵنێری \"کوردپا\"یان راگەیاندووە، کە ئەو بەرپرسە بەپشتیوانیی دەوڵەت و هەندێک ئیمتیازی تایبەتی کە لەلایەن دەوڵەتەوە وەری گرتووە، بەبێ مۆڵەتی فەرمی دەستی داوەتە فرۆشتنی پارکی جەنگەڵی بە هاووڵاتییان.

\"12301.jpg\"
ئاژانسی کوردپا بەمەبەستی بەدواداجوون بۆ ئەم مەسەلەیە پەیوەندی بە \"فەرید سەلاحی\" بەرپرسی دەفتەری \"بابەک مەعرووفی، بەرپرسی شیرکەتی شارۆچکە پیشەییەکانی ئوستانی کوردستان\"ـەوە کرد، ناوبارو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەدا بەم شێوەیە وڵامی \"هەوالنێری کوردپا\"ی دایەوە: ئێمە پێشتر بەهۆی کەمیی زەوی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە خوازیاری کڕینی زەوی بوون، توانای دابین کردنی زەویمان نەبوو، بۆیە پێشنیاری پلاک‌بەندی و فرۆشی شارۆچکەی پیشەیی ١ و٣ مان بە دەوڵەت کرد و بەم شێوەیە کێشەی ئەو هاووڵاتیانەی کە خوازیاری کڕینی زەوی بوون چارەسەر کرا.

ناوبراو لە وڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە بۆچی دانیشتوانی ئەو شارۆچکە پیشەییانە سکاڵایان لەو پەیوەندییەدا تۆمار کردووە، رایگەیاند: ئێمە سەرجەم کارەکانمان بەپشتیوانیی دەوڵەت بووە و ئەو دانیشتوانەی کە لەسەر ئەم مەسەلەیە سکالایان تۆمار کردووە، تەنیا مەبەستیان وروژاندنی کۆمەلێک باس لە بەرژەوەندیی خۆیاندا بووە.

وتەکانی فەرید سەلاحی لە کاتێک دایە کە زۆربەی دانیشتوانی ئەو شارۆچکە پیشەییانە رایگەیاندووە: کە چەندین لەسەر ئەم مەسەلەیەجار سکاڵایان لەلای ئوستانداری، فەرمانداری و ئیدارەی ژینگە و تەنانەت رێکخراوی چاوەدێری و پێراگەیشتن تۆمار کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

شیرکەتی شارۆچکە پیشەییەکانی ئوستانی کوردستان رێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٧٠ لە پشکی تایبەتدا بەمەبەستی دروست کردنی شارۆچکەی پیشەسازی و پێکهێنانی ئیمکاناتی ژێرخانی لە شارۆچکەکان، لە شاری سنە دامەزراوە .

بەهۆی هەڵکەوتەی پادگانی نیزامیی شاری سنە لە نێو ئەو شارەدا، هاووڵاتییانی شاری سنە بۆ دابین کردنی زەوی و زار تووشی کێشە دەبن و ئەمەش راستەوخۆی \"نەخشەی جامع\"ی ئەو شارەی تێک داوە.