داوەرێکی کورد بوو بە داوەری نموونە کێبڕکییە نێونەتەوەییەکان

14:31 - 22 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: داوەرێكی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، وەکوو داوەری نموونە لە کێبڕکێیە جیهانییەکان دەسنیشان کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: داوەرێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، بە ناوی \"شەیهان شەریف‌محەممەدی\" وەکوو داوەری نموونە، لە کێبڕکێیە جیهانییەکان دەسنیشان کرا.

ئەو داوەرە کوردە لەسەر داواکاریی ئەلکسی بەرپرسی شۆرای داوەرانkwu کە بۆ کاری داوەری لەو کێبڕكیێە بانگهێشت کرابوو، وەکوو داوەری نموونەی کێبڕکێی نێونەتەوەیی \"کاپی ئۆپێن کیووکۆشینـ\"ـی ساڵی ٢٠١٨ لە وڵاتی ئەرمەنستان دیاری کرا.

کێبڕکێی نێونەتەوەیی کیووکۆشینی کاراتەی \"کاپی ئۆپێن\" بە بەشداریی ٣٠ وڵات لە چوارچێوەی ٣٨ تیم بە مێوانداریەتی وڵاتی ئەرمەنستان بەڕێوە چوو.