داوای پێکهێنانی کۆمیتەی \"حقیقت‌یاب\" بۆ ئێعدامیی زیندانیانی سیاسی کورد دەکرێت
16:06 - 26 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: چەندین ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەکانی ئێران، سێ داواکاری پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا دەکەن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕاگەیەندراوێک لە لایەن ٢٢ ڕێکخراوی ئێرانی و نێونەتەوەییەوە بڵاوبووەتەوە، کە داوا دەکەن له‌سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تیی كورد ڕابگیرێت.
دادگایی کردنی سەرلەنوێی زیندانیانی مەحکووم بە ئیعدام و دادڕەسی دادپەروەرانە بۆ ئەو چالاکە سیاسییانە بەشێکی دیکەی دواکاریی ئەو ڕێکخراوانەیە.
ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤەوە کراوە.
لەبەشێکی دیکەی ئەو ڕاگەیەندراوەدا، ئاماژە بە دەستبەسەر کرانی ٩١٥ چالاکی سیاسی لە ئێران کراوە، کە ٣٩٠ کەسیان کوردن و تۆمەتی \"محاربە\"ـیان دراوەتە پاڵ.
ئەو ٢٢ ڕێکخراوە ڕوو لە كۆمه‌ڵگه‌ی نێونەتەوەیی، نەتەوە یەکگرتووەکان، یه‌كیه‌تیی ئورووپا و کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران، سێ داواکارییان دەستنیشان کردووە:
وازهێنان لە سیاسەتی ئیعدام، پێکهێنانی کۆمیتەی \"حقیقت‌یاب\" بۆ ئێعدامیی زیندانییانی سیاسی نەتەوەکانی نیشتەجێ ئێران و هەروەها مەرجدارکردنی وتووێژەکانی یەکیەتیی ئورووپا- تایبەت بە مافی مرۆڤ- لە ئێران‌دا.
دەقی ڕاگەیندراوەکە:
بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی خێرا
ژنێڤ، ١٥ی ئۆگۆستی،٢٠١٦
بە دەستپێشخەریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ، ٢٢ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی دیفاع لە مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، ڕایانگه‌یاند كه؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێت له سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی كورد ڕابگرێت. هه‌روه‌ها خوازیاری ڕاگرتنی خێرای ته‌واوی له سێداره‌دان له ئێران و سه‌ر له نوێ دادگایی كردنی زیندانیانی موحكووم به ئیعدام، به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانە بوون.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆگۆستی ٢٠١٦ تاكوو ئه‌وڕۆ، كۆماری ئیسلامیی ئێران به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا و نا دادپه‌روه‌رانه، زیاتر له ٢٤ زیندانیی سیاسی و عه‌قیده‌تیی كوردیان له‌سێداره داوه.
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٩ی ئۆگۆستی ٢٠١٦، به پێی هێندێ سه‌رچاوه‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، و یه‌ك له‌وان ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، چوار زیندانیی كورد به تاوانی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان، له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ له سێداره‌دران. هه‌روه‌ها محەممهد عه‌بدوڵڵاهی زیندانیه‌كی سیاسی كورد به تاوانی موحاربه ( دژایه‌تی كردنی خودا) و ئه‌ندام بوون له حیزبێكی سیاسی كوردیدا، له‌سێداره درا. عه‌بدوڵڵاهی له كاتی دادگایی كردنیدا ڕایگه‌یاندبوو كه؛ قه‌د چه‌كی دژی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵنه‌گرتبوو و ته‌نیا كارتی ئه‌ندامه‌تی حیزبێكی سیاسی هه‌بووە.
له دوای ئیعدامه‌كانی ورمێ، له ٢ی ئۆگۆستی ٢٠١٦، بیست زیندانیی سیاسیی دیكه‌ی كورد، له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج، له تاران له سێداره‌دران، و به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌و ئیعدامانهیان پشتڕاست كرده‌وه.
به پێی هەواڵی چه‌ندین ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ، به‌ندكراوانی سیاسیی كورد، به‌شێك بوون له ٣٣ زیندانیی دیكه كه به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا و له ژێر فشار و به بێ له به‌رچاوگرتنی مافه یاساییه‌كانیان، مه‌حكووم كرابوون. به‌شێك له‌م به‌ندكراوانه له ژێر ئه‌شكه‌نجه، فشار و سلوولی تاكه كه‌سی، به زۆر ئێعترافیان لێ وه‌رگیرا بوو و به تاوانی موحاربه مه‌حكووم كرابوون، زۆربه‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ و چه‌ند كه‌سێكیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ له سلوولی تاكه كه‌سی ڕاگیرابوون و به شێوه‌یه‌كی نایاسی و نادادپه‌روه‌رانه و خێرا مه‌حكووم كرابوون به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ ڕێسایه‌كی مافه‌كانی مرۆڤ.
له سێداره‌دان به هۆی ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی سیاسی، مه‌ترسیدارترین شیوازی پێشێل كردنی مافه بنهڕهتییهكانە، و دەرنەبڕینی بیڕ و ڕا ده‌بێته هۆی دروستكردنی ژینگه و فه‌زایه‌كی پڕ له ترس، كه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه ناچار ده‌كات كه خۆسانسۆری بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی سنوورداركردنی زیاتری ئازادیی ڕاده‌ربڕین له وڵات.
به پێی دوایین ڕاپۆرتی ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان بۆ کاروباری ئێران، له ساڵی ٢٠١٥دا، ئێران پله‌ی یه‌كه‌می هێناوه له ئێعدام كردن له ئاستی دونیادا به پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانی، و له ٢٠١٦دا، له سێداره‌دان درێژه‌ی هه‌یه له‌و وڵاته.
بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوەکانی داکۆکیکەر لە مافەکانی مرۆڤ، ئێستا ٩١٥کەس بە هۆکاری سیاسیی و یان عەقیدەیی، گیراون کە ٣٩٠ یان کوردن.
زۆرینه‌ی به‌ندكراوانی تاوانی موحاربه كوردن، و كۆی ئێعدامه نهێنیه‌كان له ناوچه‌كانی نیشتەجێ بوونی نه‌ته‌وه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له كاتی هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی له ١٩٧٩وە، هه‌زاران كه‌س به تاوانی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان، له ئێران سزا دراون و به‌شێكی به‌رچاویان ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێرانن.
لە پێوەندی لەگەل له‌سێداره‌دانی بەندکراوانی سیاسیی كورد،رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی واژۆکەری ئەو بەیاننامەیە، ئەو داواکارییانەی خوارەوە ئاراستەی كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كیه‌تی ئورووپا و کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران ده‌كه‌ن:
ئەلف. خوازیارین كه كۆماری ئێسلامیی ئێران دەستبەجێ واز له سیاسه‌تی ئێعدام و له سێداره‌دان بهێنێ.
ب.داوا له وڵاتانی ئه‌ندامی شوورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین، كه فشار بخه‌نه سه‌ر ئێران، بۆئەوەی ڕێگه بده‌ن هه‌یه‌تێكی لێكۆڵینه، له ڕاپۆرتێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران و هه‌روه‌ها بۆ پرسی ئه‌شكه‌نجه، سه‌ردانی ئێران بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له ڕێژه‌ی به‌رزی له‌سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی، به تایبه‌ت كورده‌كان و ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران. هه‌یئه‌تی نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان له ماوه‌ی سهفهرهكهیاندا، ده‌بێت تیشك بخه‌نه سه‌ر پرسی له‌سێداره‌دان و لێكۆڵینه بكه‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چ ئه‌ندازه، كۆماری ئیسلامی كه‌ڵك له ئیعدام وه‌ك وه‌سیله‌یه‌كی سه‌ركوت و له‌به‌ین بردنی نه‌یارانی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
پ. داواكارین له یه‌كیه‌تی ئورووپا وتووێژه‌كانیان له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌رجدار بكه‌ن به ڕاگرتنی له سێداره‌دان له‌و وڵاته. یه‌كیه‌تی ئورووپا ده‌بێت داوا بكات له ئێران وه‌ك نیشانه‌ی حوسنی نییه‌ت بۆ وتووێژه‌كان، لانیكه‌م له ماوه‌ی وتووێژه‌كاندا، سزای له‌سێداره‌دان ڕاگرێت. هه‌روه‌ها به جیدی خوازیارین كه یه‌كیه‌تی ئورووپا پێ‌داگر بێت له سه‌ر ڕێزگرتن لە یاسا و دهستپێڕاگەیشتن به پارێزه‌ر بۆ هه‌موو به‌ندكراوان له ئێران.
ناوی واژۆکەرانی بەم شێوەی خوارەوەیە:
١) کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ، خاتوو ئاڤا هۆما، دیرۆكتۆری ئهمریكامی باكوور
٢) ناوەندی دیفاع لە تێکۆشەرانی مافی مرۆڤ، شیرین عیبادی، خاوەنی خەڵاتی ئاشتی و پارێزەر
٣) ڕێکخراوی فەرانسەویی، پێکەوە خەبات بکەین بۆ نەهێشتنی سزای لە سێدارەدان، رافایڵ شنۆی- هەزان، سەرۆک- فەڕانسە
٤) ڕێکخراوی نێونتەوەیی پارێزەرانی مافی مرۆڤ، دوکتور کارێن پارکێر، ئەمریکا
٥) ڕێکخراوی نێونەتەوەیی پەڕەپێدانی خوێندن، لیدیا برۆزن، سەرۆک- ئەمریکا
٦) ڕێکخراوی سوویسی نەتەوە مەترسی لە سەرەکان، کریستۆ ویدمێر، سەرۆک- سوویس
٧) ڕێکخراوی دادپەروەری بۆ ئێران، شادی سەدر، سەرۆک- لەندەن
٨) ڕێکخراوی یەکگرتوویی بۆ ئێران، فیروزە مەحموودی، سەرۆک- ئەمریکا
٩) ناوەندی بروومەند، عەبدوڕەحمان و ڕۆیا بروومەند- سەرۆک
١٠) ڕێكخراوی ئه‌ڵمانیی نەتەوە مەترسی لە سەرەکان، كه‌ماڵ سه‌یدۆ-سه‌رۆك
١١) ڕێکخراوی کاریگەری لەسەر ایران، مانی مستەفەوی، نیویۆرک- سەرۆک
١٢) ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، مەحموود موقەدەم – ئەمیری- سەرۆک
١٣) کەمپەینی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، هادی قایمی- سەرۆک
١٤) \"عەرسە سوم\"، کامران عشتاری- سەرۆک
١٥) گرووپی بەلووچی بۆ مافەکانی مرۆڤ، مه‌نسوور بێیباك- هاوسەرۆک
١٦) ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەحوازی ئورووپا، ئیبراهیم ئەل – عەرەبی- سەرۆک
١٧)ڕێكخراوی مافی مۆرڤی ئه‌حواز، كه‌ریم ئابدیان- سه‌رۆك
١٨) ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی \"ئارتیكڵ \"١٩ تۆماس هۆگ - سه‌رۆك
١٩) ڕێکخراوی سماڵ میدیا، دوکتور مەحموود عەنایەتی- سەرۆک، لەندەن
٢٠) ڕێکخراوی سیامه‌ك پوورزه‌ند، مهرئه‌نگیز كار- سه‌رۆك
٢١) ڕێکخراوی ئەڵمانیی نەتەوە مەترسی لە سەرەکان، کەماڵ سیدۆ، نوێنەر- ئەڵمان
٢٢) ڕێكخراوی هەموو مافه‌كانی مرۆڤ بۆ هه‌موو ئێرانیه‌كان، حه‌سه‌ن نایب هاشم- سه‌رۆك