داهێنەرێکی کورد؛ نیشانی زێڕی کێبڕکییەکانی جیهانیی داهێنانی بە ناوی خۆی کرد

21:58 - 1 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: پەیمان بەیگ‌محەممەدی؛داهێنەری گەنجی ئیلامی تووانی لە کێبڕکییەکانی جیهانی داهێنان کە لە ژنێڤ لە وڵاتی سووئیس بەڕێوە چوو، نیشانی زێڕی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

پەیمان بەیگ محەممەدی؛ ڕایگەیاند کە ٦٠ وڵات لەم کێبڕکێیانەدا بەشدار بوون ومن تووانیم داهێنەری خۆم لەژێر ناوی تازەترین وپێشکووترین شێوازی ئەمنییەتی دەزگای \"عابربانک\"بەدووای لێکدانەوەی زۆری دادوەری؛ نیشانی زێڕی ئەم کێبڕکێیانە بەناوی خۆم کەم ودیپلۆمی شانازی لە وڵاتی ڕووسیه ونیشانی تایبەت ودیپلۆمی شانازی لە وزارەتی علووم ولێکۆلینەوە‌ی وڵاتی ڕۆمانی وەرگرم.

بەیگ‌محەممەدی، خەڵکی گوندی بەهارستانی چنارەک، سەر بە بەخشی چواری ئیلامە و خۆی بۆ کێبڕکییەکانی وڵاتی ئامریکا لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ ئامادە دەکات.