داهێنانی خەتی \"بریل\"ی کوردی لەلایەن چالاکێکی فەرهەنگیی بۆکانییەوە
14:14 - 14 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی فەرهەنگیی کورد توانی خەتی \"بریل\"ی کوردی کە تایبەت بە \"نابینا\"یانە دروست بکات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەزیز خانە کە داهێنەری ئەو شێوە لە \"ئەلف و بێ\" کوردییە، ئامانج لەدروست کردنی خەتی \"بریل\"ی رێزگرتن لەکەسانی نابینا و کەم بینا راگەیاندووە.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە گوتووشیەتی، ئەو شێوزاە لە خەتە دەکرێلەزانکۆ و قوتابخانەکانیش کەڵکی لێوەربگیردرێت.
ماوەی ٩٠ ساڵ لەمەوبەر زانایەک بەناوی \"کریستۆفێڵ\" بەهاوکاری محەممەد عەلی خامووشی پیتی ئەلفوبێی فارسی \"بریل\"ی داهێنا.
چالاکی فەرهەنگیی شاری بۆکان ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەوح، قەڵەم و کەرەسەی پرکینز بۆ نووسینی خەتی \"بریل\"ی کوردی بەکار دێت و وەکوو زمانەکانی دیکە لە راستەوە بۆ چەپ دەنووسرێت.
خەتی بریل لەساڵی ١٨٢١ی میلادی لەلایەن کەسێکی نابیناوە بەناوی لویی بریل لە دامەزراوەی شاهانەی فەرانسە دروست کرا و دوای سی ساڵیش بریتانیاییەکان ئەو خەتەیان دروست کرد و لەحاڵی حازردا ئەو چالاکە فەرهەنگییە کوردەش توانیویەتی خەتی بریلی کوردی دروست بکات.
عەزیز خانە لەدایک بووی بۆکان و خاوەنی بڕوانامەی بارهێنانی نابیستانە و لەساڵی ١٣٨٤وە لە بنکەی بارهێنانی میرزا رەشید شافعی لەشاری مەهاباد سەرقاڵی وانە وتنەوە بە قوتابیانی نابینا و نابیست بووە و سەرەتاکانی ئەمساڵیش چۆتەوە شاری بۆکان و لەوێسەرقاڵی وانە وتنەوە بە قوتابیانی \"بیر کوێر\"ە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەزیز خانە کە داهێنەری ئەو شێوە لە \"ئەلف و بێ\" کوردییە، ئامانج لەدروست کردنی خەتی \"بریل\"ی رێزگرتن لەکەسانی نابینا و کەم بینا راگەیاندووە.
عەزیز خانە ئەو شێوزاە لە خەتە دەکرێلەزانکۆ و قوتابخانەکانیش کەڵکی لێوەربگیردرێت
عەزیز خانە رایگەیاندووە، \"ماوەی سێ ساڵەبە بەردەوامی کاری لەسەر ئەو شێوە خەتە کردووە و لەماوەیەدا ٧٣ کتێبی چیرۆکی لەزمانەکانی ئینگلیزی، فارسی و ئاڵمانییەوە وەگێڕاوەتە سەر خەتی \"بریل\"ی کوردی.ئەو چالاکە فەرهەنگییە گوتووشیەتی، ئەو شێوزاە لە خەتە دەکرێلەزانکۆ و قوتابخانەکانیش کەڵکی لێوەربگیردرێت.