داهاتی كۆنسێرتێک لەسنە پێشكەش بەشنگاڵ و كوبانی كرا

16:50 - 8 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی كۆنسێرتێكی خێرخوازیی هونەرمەندێك لە سنە، چالاکیی كەمپەینی كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ شنگاڵ لە\" ئیسلام ئاباد\"‌كۆتایی پێهات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كۆنسێرتی هونەرمەند عادڵ نادری بە ئامانجی پشتیوانی لە لێقەوماوانی شنگاڵ و كوبانی لە ساڵۆنی هونەری ـ فەرهەنگی سنە بەڕێوە چوو.

ئەو كۆنسێرتەدا، كە لەژێر ناوی \" شیوەنی شنگاڵ\" و بە هاوكاری گرووپی \"ئاگری\" بەڕێوە چوو، لەگەڵ پێشوزایی گەرمی هاووڵاتییان بەرەوڕوو بوویەوە.

سەرجەم گۆرانی و مۆسیقاكانی ئەو كۆنسێرتە كە رێكەوتی ٦‌ی خەرمانان بەڕێوە چوو، هاودەردی و هاوسۆزی لەگەڵ ئاوارەكانی شنگاڵ بوو، کە بەوتەی بەڕێوەبەران، سپاسی خەڵكی كوردستانیش سەبارەت بە هاوكاریەكانیان كراوە.

داهاتی ئەو كۆنسێرتە پێشكەش بە ئاوارەكانی شنگاڵ و كۆبانی دەكرێت.

لەلایەكی دیكەوە كەمپەینی كۆكردنەوەی یارمەتییەكان بۆ شنگاڵ لەشاری ئیسلام ئاباد دوای شەش رۆژ كۆتایی بەچالاكییەكانی هێنا.

یەكێك لە بەڕێوەبەرانی ئەو كەمپەینە وتوویەتی: هیچ ناوەندێكی دەوڵەتی كارئاسانی بۆ بەڕێوەبەرانی كەمپەینەكە نەكردووە و تەنیا حەوتوونامەی \" ندای جامعە\" و هیلالی ئەحمەر هاوكاری كەمپەینەكەیان كردووە.

فەرهاد جەهانبەیگی بە ماڵپەڕی \"تاق وەسان\"‌ی وتووە: پێشوازیی خەڵكی زۆر باش بووە و چالاكانی فەرهەنگی، هونەری و مەدەنی زۆرترین یارمەتیان پێشكەش كردووە.

كۆمەڵگەی پزیشكانی ئیسلام ئاباد حەوت میلیۆن تمەن یارمەتییان بە كەمپەینەكە دابوو.

كەمپەینی لەو چەشنە لەشارەكانی دیكەی ئوستانی كرماشان وەرێ‌خراوە و كۆكردنەوەی یارمەتییەكانی هاووڵاتیانی كورد لەكوردستانی ئێران بەردەوامە.
\"21811.jpg\"

\"21812.jpg\"

\"21815.jpg\"

\"21814.jpg\"

\"21816.jpg\"

\"21813.jpg\"