دانیشتنی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا
22:02 - 7 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: دانیشتی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ لە شاری ستوکهۆڵمی وڵاتی سوئید کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ٥ و ٦ی بانەمەڕ، ، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ و ٦ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شاری ستۆکھۆڵم دانیشتنی ساڵانەی خۆی بەڕێوە برد.
لەم دانیشتنە نوێنەرانی ١٣ حیزب و لایەن بەشدار بوون و چەند خاڵی گرینگ تایبەت بە نەتەوەکانی ئێران پەسەند کران.
لەو دانیشتنەدا سەرەتا ڕاپۆرتی سیاسیی دوو ساڵی ڕابردوو لە لایەن \"بەختیار عەلیار\"، کۆردیناتۆری پێشووی کۆنگرە خوێندرایەوە و دوای تێبینیی بەشدارانی ئەو کۆنگریە ڕاپۆرتەکە بە ھەندێ گۆڕانکاری پەسەند کرا.
هەروەها، داوای ئەندامەتی یەکیەتیی دیمۆکرات فێدراڵی ئازەربایجان، بیرلیک، پاش پێداچوونەوە لە لایەن ئەندامانی کونگرەوە پەسەند کرا و بەو شێوە ئەم ڕێکخراوە وەکوو ئەندامی نوێی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ ناسێندرا.
لە درێژەی دانیشتنەکان، بارودۆخی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوەکانی ئێران، بارودۆخی ناوچە و سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی ئێران لە لایەن بەشداربووان شرۆڤە کرا و لەسەر ئەو ئەساسەچوارچێوەی کاریی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ بۆ ساڵی داھاتوو دیاری کرا.
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ ھەروەھا بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە دیاریکردنی سنووری جوغرافیایی نەتەوەکانی ئێران پەسەند کرد,بەپێی ئەو بڕیارنامەیە دابینکردنی ئەو سنوورانە لە داھاتوودا تەنیا لە ئەستۆی پارلمانی نەتەوەیی-ئیالەتی ئەو نەتەوانەیە.
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ ھەروەھا بڕیارنامەیەکی بۆ مەحکوومکردنی سزای ئێعدام پەسەند کرد.
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی لە شاری لەندەن دامەزرا و بەربڵاوترین ئێتێلافی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانە.