دامەزراوەی گاڵۆپ: میدیا کوردییەکان لەکوردستانی توركیا بەردەنگیان نییە
15:09 - 8 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: بەپێی راپرسی و توێژینەوەیەك كە لەلایەن دوو ناوەندی فەرمی و جێیمتمانەی نێودەوڵەتیی كراوە، كاناڵە كوردییەكانی بەشەكانی دیكەی كوردستان، لەناو هاووڵاتیانی كوردی تورکیادا بەردەنگیان نییە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دامەزراوەی \"گاڵۆپ\" و \"دەستەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەمریكا\"، لەوڵاتی تورکیا راپرسییەكیان لەسەر میدیا و چۆنییەتی بەكارهێنانی لەلایەن كوردەكانەوە ئەنجام داوە.
لەو راپرسییەدا راپۆرتێكی تێروتەسەل بە بیروبۆچوونی كوردەكانی تورکیا لەسەر راگەیاندن و كاناڵە ئاسمانییەكان تەرخان كراوە و هەروەها لەو راپرسی و توێژینەوەیەشدا باس لە زمانی كوردی و شێوزای دەستڕاگەیشتن بە هەواڵ و زانیاری كراوە.
بەپێی راپرسییەكە كە دوو ناوەندی \"دەستەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەمریكا\" و \"دامەزراوەی گاڵۆپ\" ئەنجامیان داوە، بەشێكی بەرچاو لە كوردەكانی تورکیا بە مەبەستی بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری و هەواڵ كاناڵە توركیاكانیان كردۆتە سەرچاوەی سەرەكی خۆیان.
لە لاپەڕەی سی و هەشتی ئەو راپرسییەدا هاتووە، \" كاناڵی ئاسمانیی (Kanal D) وەكوو یەكەمین سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری لە تورکیا دێتە ئەژمار و لەسەدا ٨٧ی هاووڵاتییانی كوردی تورکیا كەڵكی لێوەردەگرن.
لە پاش كاناڵی \"دی\" شبكە ئاسمانییەكانی ATV، TRT1، NTV، CNN Turk زۆرترین بینەریان لەناو كوردەكاندا هەیە.
هەر بە پێی ئەو راپرسییە كاناڵی TRT6لەناو كوردەكاندا بەرێژەی لە سەدا ٤٤ بینەری هەیە.
كاناڵی TRT6 بە زاراوەی كرمانجی لەناو خۆی وڵاتی تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٩وە دەستی بە وەشان كردووە و رەجەب تەیەب ئەردۆغان سەرۆك وەزیری ئەو وڵاتە وتبووی: \" ئەو كاناڵە بە یەكێك لە هۆكارەكان و بنەماكانی پەرەپێدانی دێمۆكراسی دێتە ئەژمار و دانانی ئەو كاناڵە رێز گرتنە لە فەرهەنگ و ئاینە جیاوازەكان\".
ئەوەی كە لە راپۆرتەكەدا بایەخ و هەروەها جەختیشی لەسەر كراوەتەوە نەبوونی بەردەنگی شبكە ئاسمانییەكانی بەشەكانی دیكەی كوردستان بەتایبەت كوردستانی باشوور، لە ناو هاووڵاتییانی كوردی تورکیا دایە.
بەپێی راپرسییەکە کاناڵە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان هیچ بەردەنگێکیان نییە.
لە بەشێكی دیكەی راپرسی دامەزراوەی گاڵۆپ و دەستەی بەڕێوەبەریی راگەیاندنەكانی ئەمریكادا هاتووە، كاناڵەكانی وەكوو \"نەورۆز تیڤی\" و دەنگی ئەمریكا (بەشی كوردی) هیچ بینەرێكیان نییە و تەنانەت لە خشتەی راپرسییەكەدا دەرنەكەوتوونە.
لەراپۆرتەكەدا هاتووە، كاناڵەكانی تری كوردی وەک: IMC، Strek TV وGUN TV زۆر بە كەمی لەلایەن هاووڵاتییانی كوردەوە پێشوازییان لێدەكرێ.
لەكۆتایی راپۆرتی راپرسییەكەی دامەزراوەی گاڵۆپ و دەستەی بەڕێوەبەری راگەیەنەكانی ئەمریكادا باس لە بەكارهێنانی زمانی كوردی لەناو بنەماڵە كوردەكاندا كراوە و ئەوەش خراوەتە روو، لە ناو ئەو بنەماڵانەی كە بەكوردی قسە دەكەن، رادەی بینینی كاناڵە كوردییەكان زیاترە.
دامەزراوەی ( شیركەتی) گاڵۆپ Gallup كە تایبەت بە راپرسی و هەڵسەنگاندنە، ساڵی ١٩٣٥ی زایینی لەلایەن \" جۆرج هاوس گاڵۆپ\" لە واشینگتۆن دامەزراوە و بەناسراوترین و جێی متمانەترین دامەزراوەی راپرسی لە جیهاندا دێتە ئەژمار.
هەر چەندە ئامارێکی دروست لەمەڕ حەشیمەتی کورد لە وڵاتی تورکیادا لەبەر دەستدا نییە، بەڵام حەشیمەتی کورد لە کوردستانی تورکیا نزیک بە ٢٥ ملوێن کەس خەمڵێندراوە.