دامەزراوەی هونەریی \"نەکەرۆز\" یارمەتیی بۆ لێقەوماوان کۆ دەکاتەوە
15:27 - 25 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: دامەزراوەی هونەریی \"نەکەرۆز\" و گرووپی مووسیقی \"نەکەرۆز\" کەمپەینێکی بۆ پشتیوانیی لە بوومەلەرزەلێدراونی پارێزگای کرماشان ڕێکخست.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دامەزراوەی هونەریی \"نەکەرۆز\" و گرووپی مۆسیقای \"نەکەرۆز\" به سەرپەرەستی هونەرمەند عەلی عابدی کەمپەینێکی بۆ پشتیوانیی لە بوومەلەرزەلێدراونی پارێزگای کرماشان دامەزراند و یارمەتی نەختی و شتومەک بۆ بوومەلەرزەلێدراونی پارێزگای کرماشان کۆ دەکاتەوە.
ئەو کەمپەینە ڕایگەیاندووە، \"ئەوەیکە لە یارمەتییەکاندا بەرچاوە کەمیی بەرچاوی خێوەتە کە بەشی خەڵک ناکات. بەپێی حەشیمەتی ئەو شارانە کە زیاتر لە ٨٧ هەزار کەس دەبن، لانیکەم پێویستی بە ٢١ هەزار خێوەتی ٤ کەسی هەیە، کە بەداخەوە زۆر کەمە، حەوتووی داهاتوو ڕۆژی سێشەممە باران بارین لەو ناوچانە دەست پێ دەکات و خێوەت زۆر پێویستە\".
عەلی عابیدی، بەرپرسی دامەزراوەی هونەریی \"نەکەرۆز\" ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی لە شاری سەقز لەدایک بووە و لە ساڵی ٦٣ی هەتاوی چالاکیی هونەریی خۆی بە شێعر دەست پێکردووە و دوو ساڵ دواتر بە هاوکاریی مامۆستا \"ڕەشید فەیزنژاد\" چالاکیی مووسیقی خۆی دەست پێکرد.
عابیدی هەنووکە ٢٢ ساڵە لە شارەکانی بانه، سەردەشت و سەقز وانە مووسیقی دەڵێتەوە.