داریووش مەهدی‌زادە پاش ٦٨ ڕۆژ بە بارمتە لە ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا

11:58 - 17 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، داریووش مەهدی‌زادە، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ئازاد کرا.

ئەو هاوووڵاتییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کراوە.

داریووش مەهدی‌‌زادە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە مانگی جۆزەردان بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرابوو.

داریووش مەهدی‌زادە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

ناوبراو پێش لە دەسبەسەرکرانی لە ئاژانسێكی موسافیرکێشی لە کامێران کاری دەکرد.

داریووش مەهدی‌زادە کوڕی نەسروڵڵا و خەڵکی گوندی "پاڵنگانـ"ـی شاری کامێرانە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.